سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لەگرنگی ھەماھەنگی نێوان سوپا و پێشمەرگە

ليست هناك تعليقات



لە میانی پێشوازیکردنی لە سوپاسالاری عێراق.. سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لەگرنگی ھەماھەنگی نێوان سوپا و پێشمەرگە بۆ رێشەکێشکردنی تیرۆر 

سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/١٠/٥ پێشوازیکرد لە فەریقی یەکی روکن عەبدولئەمیر یاراللە، سوپاسالاری عێراق.

لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار دەستخۆشی کرد لە هێزە ئەمنییەکان بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە بە سوپا و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە راوەدونانی پاشماوەکانی گروپی تیرۆرستی داعش، کە مەرامیانە ئاسایش و ئارامی وڵات بشێوێنن، ھاوکات ئاماژەشیکرد بۆ ئەوەی کە جەنگی دژ بە تیرۆر بەردەوامە و پێویستە ھێزە ئەمنییەکان ھەوڵەکان یەکبخەن بۆ رێشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر. 

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و پارێزگاریکردن لە دامەزراوە حکومی و نێردە دیبلۆماسییەکان و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەپاندنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەیکرد بە پێویستی بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکان لە رووی راهێنان و پڕچەککردن و پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان و هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاڵنگاری و رێگریکردن لە بۆشاییە ئەمنییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لە ھەماھەنگی نێوان سوپا و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بۆ رێشەکێشکردنی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری و ئارامی وڵات.

لەلای خۆیەوە سوپاسالاری عێراق سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ بەدواداچوون و پشتیوانیکردنی دەزگاکانی ئاسایش لە بەجێگەیاندی ئەرکەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەپاندنی یاسا و دابینکردنی ئاسایش بۆ هاووڵاتیان، هەروەها وردەکاریەکی لە بارەی پرۆسە سەربازییەکانی ئێستا کە بۆ راوەدونانی پاشماوەکانی داعش بەڕێوەدەچێ خستەروو.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif