پاپا ئەوانەی شەرمەزاركرد كە پارێزگاری لێدەكەن

ليست هناك تعليقات



به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی پاپا فرانسیس له‌ كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكیدا، شه‌رمه‌زاری پارێزگاره‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا كه‌ داوای مافی هاوڕه‌گه‌زبازانی كرد و ره‌وایه‌تی پێدان.

كاردیناڵ ڕایمۆند بوركی ئه‌مریكی كه‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌ " نه‌رێنییه‌كانی " به‌رامبه‌ر به‌ پاپا فرانسیس ناسراوه‌، دودڵ نه‌بو له‌وه‌ی به‌ ئاشكرا ڕه‌خنه‌ له‌ پاپا بگرێت رایگه‌یاند، شله‌ژاویی له‌ نێوان كاسۆلیكه‌كاندا ده‌پسێت و توشی سه‌رلێشێوانیان ده‌كات " .

ئه‌و لێدوانه‌ی پاپا پێچه‌وانه‌ی فێركردنه‌كانی كه‌نیسه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ هاوڕه‌گه‌زه‌كان

قه‌شه‌ تۆماس تۆبین، رایگه‌یاند، ئه‌و لێدوانه‌ی پاپا پێچه‌وانه‌ی "فێركردنه‌كانی كه‌نیسه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ هاوڕه‌گه‌زه‌كان"، هه‌روه‌ها كه‌نیسه‌ ناتوانێت پشتگیری له‌ قبوڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌ نائه‌خلاقییه‌كان بكات".


لێدوانه‌ مشتومڕاویه‌كه‌ی پاپا دو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ میدیاكان بڵاوبوه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆما به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌ناونیشانی " فرانسیسكۆ " نمایش كرا ، كه‌ ڕوی له‌ پێگه‌ی پاپای ئه‌رجه‌نتینی كرد له‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ئێستا له‌ جیهاندا هه‌یه‌.

هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان مافیان هه‌یه‌ له‌ خێزاندا بن، ئه‌وانه‌ منداڵی خودان مافیان هه‌یه‌ كه‌ سه‌ر به‌ خێزانه‌كانیان بن

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا پاپا فڕانسیس ده‌ڵێت، "هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان مافیان هه‌یه‌ له‌ خێزاندا بن، ئه‌وانه‌ منداڵی خودان مافیان هه‌یه‌ كه‌ سه‌ر به‌ خێزانه‌كانیان بن هیچ كه‌سێك بۆی نییه‌ له‌ خێزان ده‌ریان بكات یان به‌ هۆكارێكی هاوشێوه‌ ژیانیان تێكبدات، ده‌بێت یاسادانان هه‌بێت بۆ هاوبه‌شی مه‌ده‌نی".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif