عێراق لە بەردەم چەند هەرێمێكی تردایە‌

ليست هناك تعليقات



لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا ڕێگە بەوە دراوە كە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا هەرێمی جیاواز بوونی هەبێت، هەرێمی كوردستانیش بەپێی ئەو دەستوورە خاوەنی كیانێكی نیمچە سەربەخۆیە، وەك شرۆڤەكاران باسی دەكەن چەند جارێكە پارێزگای بەسرەش داوای هەرێمی سەربەخۆ دەكات بەڵام بە بیانووی جۆراوجۆر ڕێگرییان لێدەكرێت، بەڵام وەك شارەزاییان باسیدەكەن لەوانەیە ئەو چاوەڕوانییە درێژە نەكێشێت و عێراق دوو هەرێمی دیكە زیاد بكات، بۆ ڕێگریی كردن لەو مەترسییە لایەنە شیعەكان لە لایەن ئێرانەوە هۆشدارییان پێدەدرێت و لە هەمان كاتیشدا سونەكانی عێراق خوازیاری ئەوەن هەرێمێك لە بەشی خۆرئاواوو باكوورلای بەغدادەوە بەناوی هەرێمی سوونە دروست بكەن و پایتەختەكەشی بكەوێتە شاری ڕومادی سوننە نشین.

ماڵپەڕی میدڵ ئێست ئی بەریتانی بڵاویكردەوە كە هەفتەی ڕابردوو عەلی خامنەیی، ڕابەری شۆڕشی ئێران فەرمانی كردووە بە گروپە چەكدارەكانی سەر بەتاران چالاكییەكانیان ڕاگرن و هەستیاریی بارودۆخ ڕەچاو بكەن. 

ماڵپەڕەكە لە راپۆرتێكدا (22 تشرینی یەكەمی 2020( بڵاوكراوەتەوە باس لەوە دەكات پاش ئەوەی بەریتانییەكان لە پشت پەردەوە ئێرانیان تێگەیاندووە لە ترسناكیی بارودۆخەكە و ئەگەری پەرچەكرداری ترەمپ، عەلی خامنەیی فەرماندەی گروپە چەكدارەكانی عێراقی بانگ كردووە بۆ قوم و لەوێ بەڕاشكاوی داوای كردووە "پێویستە سەرجەم هێرشەكانی دژ بە بەرژەوەندییە ئەمەریكییەكان بە پەلە ڕاگرن". 

ماڵپەڕەكە لەزاری سەرچاوەكانی بەشدار و نزیك لەو كۆبوونەوەیە باس لەوەدەكات یەكەمجار كەتیبەكانی حیزبوڵڵا پابەند بوون و بەدوایدا بزوتنەوەی نوجەبا و گروپە چەكدارەكانیتری وەك عەسایب و گروپە بچوكەكانیتر. 

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن خامنەیی بەسەرۆكی میلیشیاكانی وتووە، كازمی ئێستا بێت یان لە ئایندە، وادەی كۆتایی دێت، بەڵام گرنگە كارێك بكرێت داڕوخانی حكومەتی لێ نەكەوێتەوە چونكە ئەگەر زۆرە لێكەوتەكان ببنە هۆی لەدەستدانی كۆنتڕۆڵی شیعە بەسەر دۆخەكە. 

میدڵ ئێست ئای باس لەوە دەكات ئەم رێوشوێنانە بەنێوانگری بەریتانییەكان كراون كە لە پشت پەردەوە زۆر ڕۆڵی جیاجیا دەگێڕن لە عێراق . لە لایەكی دیكەوە لە ناوچەی سووننە نشینەكان باس لەوە دەكرێت ئەگەر شیعە لە عێراقدا بەم ئاڕاستەیەی ئێستا كار بكات و ببێتە لەمپەر لەبەردەم پرۆژەكانی حكومەت و دەستوەردان بكات لە جێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی حكومەت، ناچار دەبن بە جیاكردنەوەی هەرێمی سونەكان كە دەكەوێتە پارێزگاكانی ئەنبار، موسڵ، تكریت و بەشێك لە دیالە و ناوەندی هەرێمەكەش دەكەوێتە ڕومادی، دووریش نیە پارێزگای شیعەنشینیش لە باشووری عێراق دروستبكرێت و بەو شێوەیەش عێراق لە بری ئەوەی بەرەو یەكپارچەیی هەنگاو هەڵبگرێت پارچە پارچە دەبێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق