عیراق بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له‌ 16 پارێزگا په‌سه‌ند كرد

ليست هناك تعليقات


 
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی بە بازنەی هەڵبژاردنەکانی 16 پارێزگا دا و دەنگدان بە بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووکیشی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر دواخست، بۆ ئەوەی پێکهاتە نەتەوەيیەکانی ئەو دوو پارێزگایە لە سەر شێوازی بازنەی ھەڵبژاردن رێکبکەون.

هەروەها لە دانیشتنەکەدا پەرلەمان بڕیاری لەسەر جینۆسایدی ئێزیدیەکان دەرکرد، هەروەها بۆ پرسی قەرزکردنی حکومەت کە پرۆژەکەیان لە پەرلەمانە کەوتە رۆژی دوو شەممە:

کورسیەکانی پارێزگاکانی هەرێم کە لەپەرلەمانی عێراق لەسەر رێککەوتن بەم شێوەیە دەبێت:

پارێزگای سلێمانی ١٨ کورسی لە پەرلەمان دەبێت، بەم شێوەیە: 
٥ بازنە

- باکوری قەزای سلێمانی، شارباژێر و ماوەت یەک بازنەی هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان.

- باشوری قەزای سلێمانی و قەرەداغ یەک بازنەی هەڵبژاردنن و ٣ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان

- هەڵەبجە، سەیدسادق، شارەزو و پێنجوێن یەک بازنەی هەڵبژاردنن و ٣ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان.

- قەڵادزێ، رانیە و دوکان یەک بازنەی هەڵبژاردنن و ٤ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان.

- کەلار، کفری، چەمچەماڵ و دەربەندیخان یەک بازنەی هەڵبژاردنن و ٤ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان.

سنوری پارێزگای هەولێر کە ١٥ کورسی لە پەرلەمان دەبێت:
چوار بازنە: 

- قەزاکانی سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان و شەقڵاوە یەک بازنە هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان.

- قەزاکانی دەشتی هەولێر، کۆیە و خەبات یەک بازنە هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان

- بەشی رۆژهەڵاتی شاری هەولێر یەک بازنەی هەڵبژاردن دەبێت و دوو نوێنەری دەچێتە پەرلەمانی عێراق.

- بەشی رۆژئاوای شاری هەولێر یەک بازنەی هەڵبژاردن دەبێت و دوو نوێنەری دەچێتە پەرلەمانی عێراق.

پارێزگای دهۆک کە ١١ کورسی دەبێت بەم شێوەیە:

سێ بازنە:

- قەزای دهۆک و ئامێدی یەک بازنەی هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمانی عێراق.

- قەزاکانی زاخۆ و سێمێل یەک بازنەی هەڵبژاردنن و سێ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمانی عێراق.

- قەزاکانی ئاکرێ، شێخان و بەردەڕەش یەک بازنەی هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمانی عێراق.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق