شەوی ڕابردوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكیدا رایگەیاند هەموو هەوڵێكیان بۆئەوەیە كە رێگریی بكرێت لەساختە كاریی لەهەلبژاردنی پێشوەختە لەعێراقدا دەیانەوێت هەلبژاردنێكی پاك‌و بێگەرد ئەنجامبدرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد هەلبژاردن لە 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو ئەنجامدەدرێت و داواش لە هاولاتیان و هێزە ئەمنیەكان دەكات رووبەربوونەوە لەنێوانیاندا روونەدات.
بریار وایە ئەمڕۆ یەكشەممە خۆپیشاندان لە شاری بەغدا ئەنجامبدرێت و هێزە ئەمنیەكانیش لە ئێوارەی ئەمرۆوە هەموو رێوشوێنێكیان لەناوچەی سەوزی بەغدا گرتۆتەبەر بۆ بەرگرتن لە خۆپیشاندەران.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئابوری عێراقیش، كازمی رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونمان دۆسیه‌یه‌كی ئابوریمان بۆ هات كه بارگرانی زۆری له‌سه‌ر دروستكردین، ئه‌و دۆخه له‌ئه‌نجامی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كان و خه‌زێنه‌یه‌كی به‌تاڵ بو به‌هۆی نه‌بونی ستراتیژی ئابوری و وابه‌سته‌یی ته‌واو به نه‌وته‌وه له‌رابردودا، به‌ڵام ئێمه پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی وڵاتمان دابین كرد و وه‌ره‌قه‌ی سپی پڕ له ئاواتمان هێنایه پێشه‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌رێگه‌ی وه‌ره‌قه‌ی سپیه‌وه چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن بۆ داڕوخانه‌كانی ئابوری دابینده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌و رێگه‌یه‌وه په‌ره به كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌به‌رهێنان ده‌درێت، ئێمه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه رێكاری جدیمان ده‌ستپێكردوه.
سه‌باره‌ت به‌گه‌نده‌ڵیش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌نگاوی گه‌وره‌مان دژی گه‌نده‌ڵی گرتوه‌ته‌به‌ر و له‌ئێستاشدا زیاتر له 30 دۆسیه‌ی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵیمان له‌ژێر ده‌ستدایه و به یاسا رێگریان لێده‌كه‌ین.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق