تۆ دەزانیت شاژن بۆی نیە ئەم كارانە بكات

ليست هناك تعليقات

شاژن ئێلیزابێسی دوەم، تەمەندرێژترین شاژنی بریتانیانە، خاوەنی دەسەڵاتێکی بەرفراوانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆی خاوەن بڕیار نییە لەتەواوی ئەو کارانەی ئەنجامیدەدات و ناتوانێت هەر شتێک بکات کە ئارەزوی لێیەتی، ماڵپەڕی the list ئەو پێنج کارەی بڵاوکردوەتەوە کە شاژن ناتوانێت بیانکات.

یەکەم: رێگە پێدراو نییە بۆئەوەی بۆچونی سیاسی خۆی دەربخات
یاسا شاهانەکانی بریتانیا رێگە نادەن شاژن بۆچون و بیرکردنەوەی سیاسی خۆی بخاتەڕو، چونکە دەبێت بەرامبەر بابەتە سیاسییەکان بە تەواوی بێلایەن بێت، تەنانەت مافی ئەوەی نییە دەنگ بدات لە هەڵبژاردنەکاندا.


دوەم: نابێت خەڵکی ئاسایی دەستی لێبدات
شاژن رێگە پێدراو نییە بۆئەوەی لەلایەن خەڵکی ئاساییەوە دەستیلێبدرێت یان هەر بەرکەوتنێکی جەستەیی هەبێت.

سێیەم: ناتوانێت ئەو کەسانە هه‌ڵبژێرێت کە لە ئێوارە ئاهەنگەکاندا گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات
بەشێکی زۆر لە خەڵکی لە ئێوارە ئاهەنگەکاندا ئەو کەسانە بانگهێشت دەکەن کە دەیانەوێت بیانبینن و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن، بەڵام شاژن ئەم ئازادییەی نییە.


چوارەم: ناتوانێت ناوی منداڵەکانی هەڵبژێرێت
بۆ بەشێکی زۆر لە دایکان خۆشترین هەست ئەوەیە کە ناوی منداڵەکەت هەڵبژێریت، بەڵام شاژن لەو هەستە بێبەشە، ناوی هیچ یەکێک لە منداڵەکانی نەناوە.


پێنجەم: نابێت لە شوێنی گشتی بە "لیز" بانگبکرێت
هەموان بە کورتکراوەی ناوەکەیان بانگدەکرێن، بەڵام شاژن هیچ کاتێک نابێت لە شوێنی گشتی بەو شێوازە بانگبکرێت، ئەمەش واتای ئەوە نییە کە خێزانی شاهانە نازناویان نەبێت، لە پشتی دەرگا داخراوەکان چەندین ناوی نهێنی هەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif