سه‌رۆك به‌رهه‌م په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆچی دوایی ع. ع. شه‌ونم بڵاوكرده‌وه‌

ليست هناك تعليقات


سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، یاد و یادگاری مامۆستا و شاعیر و به‌هره‌مه‌ند و نیشتمانپه‌روه‌ر ع. ع. شه‌ونم له‌دڵ و ده‌رونی خه‌ڵكدا هه‌میشه‌ به‌زیندوی ده‌مێنێته‌وه‌.
سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌ په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "یاد و یادگاری مامۆستا و شاعیری به‌هره‌مه‌ند و نیشتمانپه‌روه‌ر، ع.ع. شه‌ونم، له‌ دڵ و ده‌رونی خه‌ڵكدا هه‌میشه‌ زیندوده‌مێنێته‌وه‌.

سه‌رۆك به‌رهه‌م هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا چه‌ند دێره‌ شیعرێكی ع. ع. شه‌ونمی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌:

جه‌ژنه‌ جه‌ژنی كوردستانه‌ جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌
به‌ تیشكی ئاگر ئه‌نوسم جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌
......
مێژومان چه‌ن زوحاك و ماری خسته‌ چاڵ
چه‌ن كه‌سی كرد به‌ گوڵ بۆ به‌هاری ساڵ

ئه‌مڕۆ شه‌ممه، عه‌لی عه‌بدوڵا سۆفی محه‌مه‌د، ناسراو به‌ (ع.ع. شه‌ونم)، نوسه‌ر و شاعیری نیشتیمانپه‌روه‌ر له‌ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

شه‌ونم یه‌كێك بو له‌ مامۆستا شاره‌زا و ئه‌دیبه‌ به‌توانا و شاعیره‌ بێ هاوتاكانی كورد، یه‌كێكه‌ له‌ مامۆستا به‌تواناكانی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن، ئه‌و شاعیره‌ زمان پاراوه‌ له‌ ساڵی 1929 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دایك بوه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق