عێراق کرا بە 83 بازنەی هەڵبژاردن

ليست هناك تعليقات



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان لەسەر بڕگەى یاسایى هەڵبژاردن تیابەت بەفرە بازنەى كۆبویه‌وه‌،بازنەکانی هەڵبژاردنەکان لەعێراق کرا بە ٨٣ بازنە.

لەوبارەیەوە سەعید کاکەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و شارەزا لە هەڵبژاردنەکان لە نوسینێکدا ڕایگەیاند: " دابەشکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردنەکان بەسەر ٨٣ بازنەی ھەڵبژاردندا بۆ گەرەنتیکردنی سەرکەوتنی ٨٣ کورسی ژنانە لە کۆی ٣٢٠ کورسی پەرلەمانی ئێستای عێراق."

سەعید کاکەیی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: " بازنەکانی ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا بریتی دەبن لە ١٢ بازنەی ھەڵبژاردن، بەم شێوەیەی خوارەوە:
١- پارێزگای سلێمانی؛ ١٨ کورسی، پێنج بازنە.
٢- پارێزگای ھەولێر ؛ ١٥ کورسی، چوار بازنە.
٣- پارێزگای دھۆك؛ ١١ کورسی، سێ بازنە.
بەوتەی سەعید کاکەیی، ھەرچی پارێزگاکانی ناوچە جێناکۆکەکانە، ئەوا بریتی دەبن لە ٥٦ بازنەی ھەڵبژاردن و بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشدەکرێن:
١- پارێزگای نەینەوا ؛ ٣١ کورسی، ھەشت بازنە.
٢- پارێزگای دیالی؛ ١٤ کورسی، چوار بازنە .
٣- پارێزگای کەرکوك؛ ١٢ کورسی، سێ بازنە .
٤- پارێزگای سەلاحەدین؛ ١٢ کورسی، سێ بازنە .
ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: " بەو شێوەیە بێت، پێشبینی دەکەم بەوەی کورسییەکانی کورد لەم ناوچانەدا ٢ - ٣ کورسی زیاد بکات بەو مەرجەی حزبە کوردستانیە گەورەکان رێگری نەکەن و گێچەڵ نەفرۆشن بە کاندیدە سەربەخۆکانی ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان."
ئەو شارەزایەی بواری هەڵبژاردن ئەوەشی خستووەتەڕو، بەگشتی، ھەرچەندە ئەم دابەشکردنە نادەستورییە، بەڵام ھەنگاوێکی باش و پۆزەتیڤە بۆ زەمینەخۆشکردن و ھاتنە پێشەوەی کاندیدانی سەربەخۆ و بێلایەن لەپێناو کێبڕکێی بردنەوەی ھەندێك لە کورسیەکانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا .


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق