پرۆسەی ئۆنلاین و مەترسی كۆرۆنا

ليست هناك تعليقات


ئیبراهیم حاجی زەڵمی
-
کۆرۆنا مۆتەیەکە تەنیا سەرسنگی تاکەکانی کۆمەڵگەی نەگرتووە، بەڵکو هاتوەتە ناو مرۆڤەکان و هەر لە مال وخیزان و کۆڵان و بازارو دەزگا ئیداری و کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەلگەو ژیانی وەک جاران نەهیشتوەو کاریگەری نەرینی داناوە، زۆرترینی ئەو زیانانەی کە داویەتی لەکۆمەڵگەی مرۆیی بەدەر لەوەی کەمەترسی ژیان سەندنەوەی بەپلەی یەکەم دیت و ترس و دڵەراوکی و رارایی لەسەر ژیان و گوزەران و مامەڵەی رۆژانەی مرۆڤەکان درووست کردوە لەهەمانکاتدا کاریگەری نەرینی لەسەر پەیوەندیەکۆمەلایەتیەکان و پەروەردەو پیگەیاندنی تاکەکانی کۆمەلگە داناوە..

چەند پەیڤەم سەبارەت بە پرۆسەی ئونلاین و مەترسی کۆرۆناوە ،دەخەینە ڕوو:

پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەكان، پرسێكی پەروەردەیی و پێگەیاندنی كۆمەڵایەتییە و وابەستەیە بە هەموو كایە كۆمەڵایەتییەكانەوە، لەسەرووی هەمووشیانەوە كایەی مەعریفی و رۆشنبیری و پەروەردەیی. كاتێك كۆرۆنا وەك مۆتەكەیەك سەرسنگی كۆمەڵگە دەگرێت و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، لەبەر سەلامەتی و ژیانی گشتی بڕیاری پێویست لەوبارەوە دەدەن، ئیتر ئەمە وەڵامدانەوەی ئەو دۆخە نەخوازراوەیە كە كۆرۆنا هێناویەتە ئاراوە. بەڵام كاتێك پرسیار دێتە سەر ئەوەی ئایا بۆ ئەم دۆخە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری خویندن بە ئۆنلاینی راگەیاندووە، بەم رێگەیە خوێندكار سوودمەند دەبێت؟ ئەوكات بە سێ خاڵی كورت دەمەوێ رای خۆم بخەمە ڕوو: یەكەم: باش وابوو حكومەتی هەرێمی كوردستان رێگەو شێوازی دیكەی بەكار ببردایە، سوودی لە ئەزموونی وڵاتانی تر وەربگرتایە لە شێوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییەو پاشان چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆسەی خوێندن بەوەی لە ئۆنلاین بێتە دەرەوە. ئیتر حكومەت دیارە بیانووی دارایی و نەبوونی خەرجی تەوزیفكردنی ئەو رێوشوێنانەی هەیە كە لە دەرەوە پەیرەو دەكرێن، هەروەها بیانووی رەفتەنی تەماشەكردنی ئەم پەتای كۆرۆنایە، یان هەرچی. دووەم: بوارنەدان بۆ قووڵنەبوونەوە بۆ چارەسەرەكان لەلایەن پسپۆران، هەروەها زاڵی عەقڵییەت و بیری راییكردن و لەكۆڵكردنەوەی پرس و بابەتەكان بە ئاسانترین ریگە كە بكرێت، بوەتە رێگە چارەسەری پرس و قەیرانەكانی ئەمڕۆی كوردەواری.. ئیتر چی دەبێت و چی بەسەر پاشەڕۆژدا دێت، گرنگ ئەوەیە بیانوویەك ئامادە بێ و بە مەجبووری بۆ ماوەیەكی كاتی بەسەر خەڵكیدا بیسەپێنن، ئیتر دواتر ئەو بڕیارە تا هەركات بیانەوێ درێژی دەكەنەوە، ئەوەش بۆ ئەوانەی بەرپرسن، رێگەیەكی ئاسان و كەم مەسرەفە، سوود و بەرژەوەندیداریشە بۆ دەست و دایرە ئیتر قەی ناكات. سێیەم: كە پرسیش دێتە سەر سوودمەندی و زیان بۆ پرۆسەی خوێندن بە ئۆنلاین، بە دڵنیاییەوە تا سەرئێسقان ئەم بریارە لە زیانی خوێندكاردایە، چونكە خوێندن تەنیا پرسی فێربوون نییە، پرسی پێگەیاندن و پەروەردەكردن و راهێنان و پەیوەندییە ئینسانییەكان و مامەڵە ئیخلاقی و رەفتارییەكانە.. واتە دووركەوتنەوەی قوتابی لە خوێندن لە قوتابخانەكاندا زیانی تەواوی لەم بوارانە بەر دەكەوێت. بۆیە بۆ قوتابی ماناكانی هاوڕێیەتی و پەیوەندییە قوتابییەكان و پەیوەندییە ئیدارییەكان و پەیوەندییە رەسمیەكانی وەك ئامادەبوون و گوێڕادێری و هاتن و چوونە ژوورەوە و چوونە دەرەوە و ماناكانی مامۆستا و هاوڕێ و پەیوەندییە ئینسانییەكانی فوتابخانە هەموو بەركەنار دەكرێن. بەوەش یەك دونیا مامەڵەی هەمەجۆری لەدەست دەردەچێت، واتە كاتێك خوێندن بە ئۆنلاین دەكرێت. ئیتر قوتابی وەك ئەو كەسەی لێ دێت كە لە زیندانێكی موحتەرەمدا خەریكی فێربوونە. بۆیە بە رای من زیانی خوێندن بە ئۆنلاین سەرباری زیانی كۆرۆنایە كە لە ئازیزان و خۆشەویستان كەوتووە».


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif