بارەگای لقێكی پارتی سوتێنرا، بزانە كوێیە

ليست هناك تعليقات


بەرپرسی لقی 5ـی پارتی: داوای فەرمی لەسەر حکومەتی عێراق تۆمار دەکەین
شوان محەممەد تەها، بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا راگەیاند، پێش دوو رۆژ پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا کراوە، لە دوێنێوەش هێزێکیان ناردبوو کە پێیان دەگوترێت بەرەنگاربوونەوەی ئاژاوەگێڕی هێزێکی زۆریان هێنابوو، بەڵام ئەمڕۆ بەیانی هیچ بەرپەرچدانەوەیەکیان بەرامبەر هێرشبەران و گێرەشێوێنان نەبوو، دەرگایان بۆ کردنەوە بە شێوەیەکی زۆر سووک سانایی بە لێشاو رژانە سەر بارەگای لقمان و ئیتر بارەگای لق سووتا، بەڵام ئێمە پێشتر ئامادەکاری خۆمان کردبوو لە هەڕەشەکە ئاگاداربووین دەمانزانی نیازیان چییە و بە چ مەستێکیش هاتوون.

بەرپرسی لقی 5ی پارتی لەبارەی ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە دەڵێت، ئەوانەی هاتوون روونە کێن، ئەو ملیشیا سەرەڕۆیانەن کە پابەندی هیچ یاسا و عورفێکی دەوڵەت نابن و گوێڕایەڵی حکومەت نین، رۆژانە ماڵی خەڵک و بارەگای خەڵک دەسووتێنن.

شوان محەممەد تەها گوتی، ئێمە داوای فەرمی لەسەر حکومەتی عێراق تۆمار دەکەین، دەبێت پاراستنی بارەگای هەر حیزبێک و کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەکان لە ئەستۆی حکومەتی عێراقدایە، ئەو بابەتە هەروا بەشێوەیەکی سووک و سانایی تێپەڕ نابێت، پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو حیزبە نییە هەروا بە سووک و سانایی بارەگای بسووتێندرێت، ئەویش لەسەر لێدوانێک کە رەنگە چەندین خەڵکی دیکە لێدوانی لەم شێوەیان دابێت. بەڵام دیارە ئەو بابەتە قوڵایی و رەهەندێکی دیکەی هەیە بۆیە دۆخەکەیان بەو ئاقارەدا برد کە ئەوان دەیانویست.

بەرپرسی لقی پارتی باسی ئەو هیزەکرد کە هێنرابوونە بەردەم لق و گوتی، لەبەردەم بارەگای لقی پارتی هێزێکی لێیە، ئەو هێزە دەستەوەستان راوەستاوە سەیریان دەکات کە چۆن بارەگاکە دەسووتێنن، لە راستیدا ئەوە جێگەی نیگەرانییە.

بەگوتەی شوان محەممەد تەها شەوی رابردوو، لایەنگرانیی حەشدی شەعبی ئەوان نەک هەر هەڕەشەیان لە ئەوان کردووە، بەڵکو هەڕەشەیان لە دەزگا ئەمنییەکانیش کردووە، ئەگەر بێت و رێگریان لێبکەن لە سووتاندنی بارەگاکە.

بەرپرسی لقی 5ـی پارتی داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات ئەوانەی لە پشت هێرشەکەن دەستنیشانبکرێن و دەڵێت، ئەوەش روونە کە کێن ئەوانەی لە پشتی ئەو خەڵکانەن کە هێرشیان کردووە، درووشمەکانی کە بەرزیان کردووەتەوە ئاڵای حەشدی شەعبی ربعوڵڵا و چەندین ناوی دیکەی نەخوازراو بەکاردێت، بەڵام دواجار دەستنیشانکردنی ئەمانە بۆ دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی عێراق جێدەهێڵین، ئەرکی ئەوانە بزانن کێن ئەوانەی بە هەزارانیان هێرش دەکەنە سەر بارەگای پارتە سیاسییە مۆڵەتپێدراوەکان و ئاگریان تێبەردەدەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif