پەرلەمانتارانی عێراق بڕینی مووچەی فەرمانبەران رەتدەکەنەوە

ليست هناك تعليقات



پەرلەمانتارانی عێراق بڕینی مووچەی فەرمانبەران رەتدەکەنەوە، پرۆژەیەکیش بۆ رێکخستنەوەی ریزبەندی و مووچەی فەرمانبەران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

تەعمە لهێبی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەوەی لە بەرنامەی چاکسازیی حکومەتدا هاتووە لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەران رەتدەکرێتەوە و بە هیچ شێوەیەک رازی نابن دەست بۆ بژێویی گەل و مووچەی فەرمانبەرانی مامناوەند ببرێت، "دەکرێت حکومەت پەناببات بۆ کەمکردنەوەی مووچەی پلە تایبەتەکان و بڕینی مووچەی ئەوانەی دوو مووچەیان هەیە".

لای خۆیەوە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر یاسای نوێی خزمەتی مەدەنی دەکات، جیاوازی هەیە لە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتێک بۆ وەزارەتێکی دیکە، ئەو جیاوازییەش دەبێت بە یاسا چارەسەر بکرێت، نەک بڕیاری حکومی.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی جەختی لەوە کردەوە، حکومەت لەڕووی دەستوورییە مافی نییە بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران ببڕێت، لە ساڵانی رابردوودا ئەمە لەلایەن دادگاوە رەتکراوەتەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق