یەكیەتی مامۆستایان: بە پێدانی موچەش بایكۆت ناشكێنین

ليست هناك تعليقات



ئەگەرچی لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی مووچە کردووە، بەڵام لقی سلێمانیی یەکێتیی مامۆستایان رایدەگەیێنێت تاوەکو بڕیار نەدرێت "30 رۆژ جارێک مووچە بەبێ بڕین دابەش بکرێت"، بایکۆت ناشکینن.

رۆژی چوارشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند کە لە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-10-2020 دەستپێدەکات و یەکەم وەزارەتیش کە مووچە وەردەگرێت، وەزارەتی تەندروستییە.

لقی سلێمانیی یەکێتیی مامۆستایان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

دوای راگەیاندنی رۆژی 6-10 دە رۆژ دانرا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەڵام دانەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی وەڵام وەرنەگیراوە جگە لە راگەیێندراوی ئەمڕۆ کە بەرواری 14-10 لە راگەیاندنەکانەوە بینرا ئەوەش ئەو دوو خاڵەی کە داواکارابوو باس نەکرا. هەربۆیە ئەنجوومەنی لق پشت بەند بە داواکاریی مامۆستایان و بەڕێوەبەرەکان لە رێگەی گرووپەکانەوە بە تەلەفۆن و کورتەنامە داوای بەردەوام بوونیان کردووە بڕیاردرا بە:

1- بەردەوام بوون لە هەڵوێستی 6-10

2- جەختکردنەوە لەسەر داوکارییەکان کە

-30 رۆژ جارێک مووچە دابەش بکرێت بەبێ بڕین

- کارکردنەوە بە تەرفیع لە لیستی مووچە

- دەرکردنی یاسای پارێزبەندی مامۆستا لە پەرلەمانی کوردستان

- بەلیستی جیا 18%ی بڕاو خەرجبکرێتەوە لە هەفتەی داهاتوودا ئەگەر خزمەتی مامۆستا لەبەرچاو دەگیرێت.

هەمووان ئەو راستییە دەزانن کە وەزارەتی پەروەردە تەنها سێ پۆلی خوێندنی کردووەتەوە کە ئەوەش یەک و دووی بنەڕەتی لەگەڵ دوانزەی ئامادەیی. بەوەش نۆ پۆلی تر لە دەرەوەی هۆڵەکانی خوێندن و کەمینەی مامۆستا ئەرکی قورس لەسەر شان دەگرن، ززۆرینەی خوێندکار و قوتابی و مامۆستا لە دەرەوەی ناوەندەکانی خوێندن دەبن سەرەڕای کەمیی دابینکردنی بابەتی خۆپارێزی.

هەر بۆیە بەردەوام دەبین تاوەکو گرنگیی تەواو دەدرێت بە سێکتەری پەروەردە و باشکردنی گوزەرانی مامۆستا.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق