بایدن: ببمە سەرۆکی ئەمریکا ئەو ئاگرە دەوەستێنم

ليست هناك تعليقات



لەنێوان کانوونی دووەم و ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا زیاتر لە 7 هەزار کیلۆمەتر دووجا رووبەری دارستانی ئەمازۆن لەنێوچووە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە 9 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 76.030 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ئەمازۆن تۆمارکراون، ئەوە لەکاتێکدایە لە 9 مانگی یەکەمی ساڵی 2019دا ئەو ژمارەیە 66.749 بووە، واتە رووداوی ئاگرکەوتنەوە بەرێژەی 14٪ زیادیکردووە.

دارستانی ئەمازۆن گەورەترین دارستانی باراناوییە کە بڕی 20٪ی ئۆکسجینی جیهان بەرهەم دەهێنێت، هەربۆیە بە سییەکانی جیهان ناودەبرێت.

ئەم گرنگییەی ئەمازۆن و سووتاندنی بەردەوامی وایکردووە، بەربژێرەکەی پارتی دیموکرات بەڵێن بدات کە بە هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئەمریکا، کێشەکە چارەسەربکات.

جۆ بایدن، بەربژێری پارتی دیموکرات دەڵێت "دارستانەکانی بەرازیل لەنێودەبردرێن. ئەگەر ببمە سەرۆکی وڵات، ئەوا هەوڵدەدەم بۆ پێکەوەکارکردنی وڵاتان بۆ کۆکردنەوەی بڕی 20 ملیار دۆلار بۆئەوەی لەناوبردنی دارستانەکە بوەستێنن. ئەو کاتە بە بەرپرسانی بەرازیل دەڵێم، ئەگەر واز لە لەنێوبردنی دارستانەکە نەهێنن، سزای ئابووری کاریگەرتان بەسەردا دەسەپێنین".

سەرکردەی زۆربەی وڵاتان لە کاریگەرییە گەورەکانی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا تێدەگەن. لەسەر ئەو بنەمایەش بوو لە ساڵی 2016دا رێککەوتننامەی پاریس واژۆکرا و 189 وڵاتیش پێیەوە پابەندن. بەڵام لە کۆتایی ئایاری 2017 دۆناڵد ترەمپ لێی کشایەوە و رایگەیاند، ئیدی ئەمریکا لە بەرژەوەندی خۆی کاردەکات.

لەم چەند ساڵەی رابردوودا دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا خێراتر بووە و نوێترین توێژینەوەش دەریدەخات، گۆڕانی کەشوهەوا وایکردووە پلەی گەرمای شەوانی ئێستا زۆر خێرا بەرزبێتەوە و دەکرێت ئەوەش زیانی گەورە بەو گیانەوەرانە بگەیێنێت کە تەنیا شەوان چالاکن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif