رووسیا دووەم ڤاکسینی تۆمارکرد و سێیەمیش بەڕێوەیە

ليست هناك تعليقات



هێشتا ڤاکسینی یەکەمیان لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە متمانەی پێنەکراوە، رووسیا دووەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنای تۆمارکرد و دەڵێت "بەمزووانە بەردەست دەبێت".

ئەوەی یەکەم ناونراوە سپوتنیک ڤی، دووەم ڤاکسینیشیان ناوناوە "ئێپیڤاک کۆرۆنا". ڤلادیمێر پووتین دەڵێت سێیەم ڤاکسینیش زۆری نەماوە پەسند بکرێت.

ڤلادیمێر پووتین ، سەرۆکی رووسیا دەڵێت " ئەمڕۆ، سەنتەری توێژینەوەی ڤایرۆسناسی ڤیکتۆر لە هەرێمی نۆڤۆسیبیرسک دووەم ڤاکسینی رووسی دژە کۆرۆنای تۆمارکرد، ناوی ناوە ئێپی ڤاک کۆرۆنا. دەمەوێت داوا لە تاتیانا گۆلیکۆڤا بکەم زانیاری زیاترمان لەسەر ڤاکسین پێبدات. سەنتەری زانستی چوماکۆڤ پێیگوتووم کە ڤاکسینی سێیەمیش بەڕێوەیە."

ڤاکسینی دووەمی رووسیا لەسەر 100 خۆبەخش تاقیکراوەتەوە، خۆبەخشەکان سەلامەت بوون.

ئێپی ڤاک کۆرۆنا جیاوازە لە ڤاکسینی سپوتنیک ڤی، ڤاکسینە نوێیەکە پڕکراوە لە پرۆتینی دەستکرد، یارمەتی بەرگری لەش دەدات ڤایرۆس بناسێتەوەو ناچالاکی بکات.

جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت ئەم ڤاکسینەیان سەلامەتەو کاردانەوەی لاوەکی تەندروستی لێناکەوێتەوە.

تیتیانا گۆلیکۆڤا گوتی "یەکەم بەرهەمهێنانی ڤاکسین 60 هەزار ژەمە ڤاکسین لەخۆدەگرێت لە داهاتوویەکی نزیک ئامادەدەبێت، دوای ئەمە سەنتەری ڤیکتۆر دەستدەکات بە ناونووسین، دوای تۆماکردنی ڤاکسین کە 40 هەزار خۆبەخش لەخۆدەگرێت. دەمەوێ ئەوەشتان پێبڵێم سەنتەری ڤیکتۆر پلانی هەیە ڤاکسینەکە لەسەر 150 کەس تاقیبکاتەوە کە تەمەنیان لەسەرووی 60 ساڵە."

رێکخراوی تەندروستی جیهانی باوەڕ بە ڤاکسینەکانی رووسیا ناکات، دەڵێت بەبێ چاودێری ئەوان قۆناخەکانی تاقیکردنەوەیان بڕیوە.
بەڵام رووسیا بەوە وەڵامدەداتەوە کە مێژووی بەرهەمهێنانی ڤاکسین بۆ 250 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، سەرجەم ڤاکسینەکانیشیان لەدژی پەتا و نەخۆشییە جیاوازەکان لەسەر ئاستی جیهان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
چۆنی


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif