مەزڵوم عەبدی: پشتیوانی لە داوای سوید دەكەین

ليست هناك تعليقات



فەرماندەی گشتی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) رایدەگەیەنێت، پشتیوانی لە داوای سوید بۆ كشانەوەی توركیا لە سووریا دەكەن.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە تویتێكدا نووسیویەتی، پشتیوانی لە داوای وەزیری دەرەوەی سوید دەكەن بۆ كشانەوەی توركیا لە سووریا، چونكە توركیا پێشێلكاری زۆری ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، ھەسەدە پابەندە بە یەكپارچەیی خاكی سووریا و پشتیوانیش لە چارەسەری سیاسی كێشەی سووریا دەكات.

ھەروەھا ئیلھام ئەحمەد، سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سووریای سووریای دیموكرات (مەسەدە) دەستخۆشی لە وەزیری دەرەوەی سوید كرد كە داوای لە توركیا كردبوو لە سووریا بكشێتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە چەند رۆژێك لەمەوبەر له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، هاوتا توركه‌كه‌ی، ئان لیندی، وزیری ده‌ره‌وه‌ی سوید هێرشێكی توندی كرده‌ سه‌ر توركیا و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكپارتی"ـی به‌ هه‌ڵگیرساندنی ململانێ له‌ سووریا، لیبیا و هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ تۆمه‌تباركرد، وێڕای تۆمه‌تباركردنی به‌ به‌رده‌وامیدان به‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاتانی كه‌ناراوی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست.

وزیری ده‌ره‌وه‌ی سوید داواشی له‌ توركیا كرد، هێزه‌كانی "كه‌ به‌ داگیركار ناوی بردن" له‌ خاكی سووریا بكشێنێته‌وه‌ و ئه‌نقه‌ره‌ی به به‌رپرس له‌ دابه‌شكردنی خاكی سووریا و چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد له‌ سووریا تۆمه‌تبار كرد.

گوتیشی: "زیادبوونی پێشێلكارییه‌كان و هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیری به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو له‌ دژی گه‌لی كورد له‌ ناوخۆی توركیاش به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه"‌.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق