سەرۆكی بانكی ناوەندی ئێران: فشارەكانی سەرمان زیاتر دەبن

ليست هناك تعليقات



سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران رایگەیاندووە، دەبێت ئەوە قبووڵ بکەین کە تاوەکو سێ هەفتەی داهاتوو گوشارەکانی سەر ئێران زیاتر دەبن.

قسەکانی عەبدولناسر هیمەتی، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران وەک ئاماژەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دەڵێت، لە رۆژانی کۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا گوشارەکان بۆسەر ئێران زیادیکردووە.

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران رایگەیاندووە ، سەردانەکەی بۆ عێراق بۆ ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لەو وڵاتە سەرکەوتوو بووە و هیوای خواستووە کە بتوانن پێنج ملیار دۆلاری بلۆککراویان لە عێراق ئازاد بکەن.

بە گوتەی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران، تاوەکو ئێستا دەیان ملیار دۆلاری ئێران لە وڵاتانی دەرەوە بلۆکک کراون و بە ئێران نەدراونەتەوە لەوانە ژاپۆن، کۆریای باشوور و عێراق ئەمەش بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا.

بڕیارە سندووقی نێودەوڵەتیی دراو شەممەی داهاتوو راپۆرتی نوێی خۆی لەبارەی دۆخی ئابووری ئێران و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانە یەدەگی دراو، بازرگانی دەرەکی و قەرزی وڵاتان بڵاوبکاتەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif