فرۆید و مووچەکەی حکوومەت!!

ليست هناك تعليقات



ئیبراهیم حاجی زەڵمی
-
گومانی تیانیە کە فرۆید گەورە دەرووناسی جیهانی، خوێندنەوەی بۆ رەفتارەکانی مرۆڤ لە ئاستێکی بەرزو ئەکادیمیدا بووە، بەرای من تا ئیمرۆش لەتەماشەی رەفتاری مرۆییدا بازدانی هەر لێکۆڵەرێک بەسەر ئەو چەمک و گریمانانەی ئەودا بۆخۆی کەمبرستی مەعریفی دەدرێتە پاڵ کۆڵینەوەکەی و کەلێن هەڵگرو ناتەواو هەژمارە. 

یەکێک لەو چەمکانەی بەکاریبردووە لە خوێندنەوەی رەفتاری کەسی بەزیووفاشل و دۆراوو کەمتواناو نەگەیشتوو بەئامانجدا، بریتیە لە چەمکی (لەسەرخۆ لابردن (الاسقاط) ) یان بەتەعبیری کۆمەڵایەتی خۆدزینەوە لەدەرەنجامی ئەوکارەی کە تیایدا فاشیل بوە راکردن لەبەرپرسیاری، نەک تەنها ئەوەش بەڵکو دانەپاڵی هۆکاری دۆران و فاشیلبوونی کەسانی ترو دۆزینەوەی هۆکارو بکەر بۆ کردە شڕەکانی خۆی.. 

بەمانا (لەسەرخۆ لادان- الاسقاط) فێڵێکی بەرگری دەروونیە کە کەسی فاشیل و دۆراو تووشی عەیبەبوو بۆ ئەوەی هەر جۆرێ بووە لەخۆی دووری بخاتەوە و کورد واتەنی دەسەچەورەکەی بماڵێ بەسەری کەسێ تردا..بۆ ئەوەی خۆی لەبەرچاوی ئەوانی تررزگاربکات و پاکباکاتەوە لەوەی کە دووچاری بووە. بەمەش بە شێوەیەک لە شێوەکان هەوڵێکی دەروونی بۆ تەبریەبوونی خۆ لەدەست ئەو عەیب و عارە کۆمەڵایەتیەی کەدوچاری هاتوەو لەسەر دڵی قورس کەوتوەتەوە دةدات پاشان دەیەوێت بەم هەڵوێست و پاساوهێنانەوە درۆینەیەی پارێزگاریەک لەشکۆو پێگەی و کەسایەتی بکات.

نمونەی لەم جۆرەش لەرەفتاری مرۆییدا زۆرە، قوتابیەک دەرەنجامی کۆشش نەکردنی و تەمەڵی و کەمزانینی کەوتووە,! کەچی لەکاتی باسکردنی هۆکارەکەی دوور دەخاتەوە لەخۆی و دەیبەسێتەوە بە(ماموستاکەمان باش نەبوو- دەوامم ئەوەندە نەکردوە!، نەخۆش بووم،!- خەریکی ئیش و ئەرکی ترم لەسەرشان بووە!! چەند بیانووی ناراست و دوورکەوتنەوە لەهۆکارە راستەقینەکە,,)

دیارە کۆمەڵگەی کوردی و پەروەردەو پێگەیاندنەکەی هەر لەتوێژی مناڵ و هەرزەکارەوە بیگرە تادەگاتە نوخبەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت نوخبة ئاینیەکەشی، لەم خۆتەکاندنە لەعەیب و عارو دوورخستنەوەی خود لەکەمی و نەنگی و فرێدانی نەنگی و عەیبە بۆ ئەوانی تر ئەگەر نزیکترین کەسیشی بێت!! راستیەکەو تاسەرئێسقان داچەقیوەو لەگەڵ ژیان و پەروەردەی ئێمەی تاکی کوردەواری هاتووە.

بۆیە مانەوەی ئەم تێفکرینەو بەدەر لەوەی کە (کەسانی ئەنانی و خۆپیرۆزکارو گوایە لە کەموکوری بەری!!) دەخاتەوەو کەدواجار ئەم سایکۆلۆژیایە بونیادێکە کەتاکی دیکتاتۆرو گوێنەگر بۆ هیچ کەس و نەبینی هەڵەی خۆ بەبەرهەمدەهێنێت و ئیتر کورد واتەنی (گوێ بۆ عیبادولبەشەر ناگرێ مەگەر بکێشن بەتەوقی سەریدا!!!). چونکە لە دەروونی خۆیدا هەردەم بەم حیلەو تەڵەکەیە خۆی لە نەنگی و فەشەل و دۆران و عەیبە پاککردوەتەوە لەبەرچاوی خۆی بوەتە پاککیزەی بەرچاوان.!

ئیمرۆ لەکوردەواری ئێمەدا ئەم نەخۆشیە دەروونیە و ئەم درۆ و تەڵەکەبازیە مەخابن بوونی زۆر بەرچاوە، ئەوەتا ئیمرۆ وەک خووی زیاتر لەنیو سەدەی پێشوتریان لەپیاوانی حیزب و پارێزگارانی حیزبی دۆراو فاشیل! دۆراوی و فەشەلی خۆیان چۆن دەدەنە پاڵ ئەوانی ترو چۆن کێشەو قەیرانەکان بە چاوێکی زانستیانە تەماشە ناکەن و هەرچی عەیب و عارە بێ رەحمانە دەیپێچن بەملی ئەم و ئەو (شەلم کوێرم ناپارێزم)ی لێدەکەن ! 

ئەو قەیران و دەسەپاچەیی و دۆرانەی دەستەی حوکەمەتداری ئیمرۆ لەوەی کە گیریان خواردوە بەدەست دزو گەندەلی داردەستی خۆیانەوە ناتوانن چارەسەری بکەن و (حکومەتێک!!!) کە سەردەمانێ خەونی ئەم حیزبانە بووە کەبکەوێتە دەستیان کەچی ئیمرۆ دەبینین ناتوانن لەدەست جەردەو تاڵانچی کەس و قەوم وئەقرەبای سەرانی دەسەڵاتی حیزبەکانیان بیپارێزن و سوک و ریسوایان کردوە تووشی قەرزاری ملیاران دیناریان کردوەو مەجبووری دەستی دوژمن و نامەردانیان کردوە کەبلاڵێتەوە کەیارمەتی بدەن و موچەی بۆ بنیرن!!

حکومەتێک کەخەونی نەتەوەیەک بوو، سەدەیەک هەوڵو کۆشش و ماندوبوون و شەونخونی و خوێن و شەهیدبوونی هەزاران کوری مەردی ئەم نەتەوەیە بۆ بوە بەقوربانی ئیمرۆ بەدەست کۆمەڵێک کەسی لووتبەرزی نەرجسی و دەروون ناتەواوەوە گیری خواردووەو ناتوانێت مەهامی بنچینەیی خۆی جی بەجێبکات.

لەدیارترینی نموونەی فەشەلی کەمتوانایی لە کۆکردنەوەی داهات و شەپلو شیپانی کۆمپانیای حیزب وعەقدو عقودی بێعەقڵانەی ئابووری و کەمبرستی لە ئیدارەدان، ناتوانرێت مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی پێ دابین بکات. لەپاڵ ئەم فەشەلەدیارەشا کەچی پەنا دەبات بۆ درۆو دەلەسەو رەفتاری دەروونی چەمکەکانی دەروونناس فرۆید (لەسەرخۆلابردن- ا الاسقاط)ە خەلک بەگەمژە ئەزانێت و ئیمساڵ کە نیوەی مانگی دە ترازاوە سێ مووچەی تەواوی نەداوە دەڵێ: سێ موچەیان خەتای ئێمە نەبووە هی حکومەتی پێشوو بووە!!! هەروەها بۆیە هی مانگی پینج وشەش و حەوت وهەشت نەدراوە چونکە حکومەتی بەغدا نەیناردووە!! وادەزانێ ئیتر بەم خۆتەکاندنە لەعەیب و عارە وڵاتی لێدەبێتە شامی شەریف، ئیتر لە پرسە سەرەکیەکە کە تێگەیشتن و تەماشەکردنی بابەتیانەی دۆخەکەیە بەو هەموو هەڵەو پەڵەو فەشەلانەی خۆشیانەوە بۆ دانانی چارەسەرهۆ دەبوێرن و هەوڵی بەریکردنی وەزعەکە دەدەن کە نازانن دواجار خۆیشان و کۆمەڵگەش لەناو قوراوێکدا گیر دەدەن.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif