لەبارەی کاریکاتێرە ئازادی کوژەکەی فەڕەنسا

ليست هناك تعليقات


سلیم كۆیی
-
وێڕای پیرۆزبایی سالیادی لەدایك بونی پێغەمبەری پێشەواو سەروەرمان لە خۆمان گشت موسڵمانان دەکەین 

تەشەنەکردن و بڵاوبونەوەی خێرای ئاینی پیرۆزی ئیسلام و لە ووڵاتانی خۆرئاوا لە ئەنجامی ئەو فەزا ئازادییەیە کە لەچوارچێوەی ئازادی بیروڕای ئایینی فەراهەم هێنراوە هەر بۆیە زیادبونی ڕێژەی مسوڵمانان لە گەشەیەکی بەردەوام دایەو ڕوو لە هەڵکشانە، هەربۆیە وەک حاڵەتێکی بەرچاو تێبینی ئەوە کراوە لە ڕکابەری بەربژێرەکان بۆ پڕۆسەکانی هەڵبژاردن بەمەبەستی بەدەست هێنانی دەنگی زیاتر سۆزی موسڵمانان دەجولێنن بەلای خۆیاندا.

رێژەی موسڵمانان لە ئەوروپا بەگشتی و فەرەنسا بەتایبەتی خۆی لە دەیان ملیۆن دەدات ، هەر بۆیە کاریکاتێری ئەمجارە هەنگاوێکی زۆر خەراپ بوو لەکاتێک دا مسوڵمانان لە ئان و ساتی یادکردنەوەی لەدایکبونی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم ) دان، خراپتر لەوەش پشتگیری سەرۆکی فەڕەنسا یە ئەوەش هیچ بەهانەیەک هەڵناگرێ بۆی بهێنرێتەوە ئەوەی شارەزای ئیسلام نی یە و دەخرێتە چوار چێوەی ئازادی یەکانەوە، مەنتقی نیە سەرۆکی ووڵاتێکی وەکو فەرەنسا ئەوەندە نەشارەزا بێت لە پیرۆزی یەکانی ئیسلام ئەوە جێگەی پرسیارە! بۆیە ئەوەی سەرۆکی فەڕەنسا و کاریکاتێرەکانی بەم شێوازە زەق و فەرمیە لەسەر ئاستی کەسی یەکەمی ووڵات بەرامبەر بە پێغەمبەری خوا جگە لەوەی دروشمە باق وبریقەکانی ئەو ووڵاتە دەخاتە ژێر پرسیار لەگەڵ ئەوەش دا شایەنی ئیدانەکردنی بەرفرەوانە لەسەر ئاستی جیهان بەشێوەیەکی فەرمی لەسەر ئاستی سەرۆکی ووڵاتانی مسوڵمان نشین ، تەنانەت پێویستە لەسەر ئاستی ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەوڕوپیش ئیدانەبکرێ چونکە پرسێکی هەستیارە ڕەنگە ببێتە هۆکاری هەرەس پێهێنانی خەباتی دەیان ساڵی ڕابردویان، چونکە موسڵمانان دڵیان بەو پێکەوە ژیانە خۆشبوە و ساڵانێکی زۆرە پێکەوە جۆش دراوە ، ناکرێ لەم سەدەی بیست و یەکەوە بگەڕێنەوە سەردەمی شەڕو ئالۆزی.

هەروەها سەبارەت بە کاردانەوەکان بەرامبەر بە بەرگری لە پێغەمبەری خوا پەیوەندی بە هەموو موسڵمانانەوە هەیە بەهیچ بیانوێك لە سەرمان لاناچێت لەبەر ئەوەی فڵان سەرۆك بەرگری دەکات من لەبەرەی فەرەنسا دەبم و یارمەتی کوردی داوە ئەوە هیچ مەنتق نی یە یارمەتیمان بدات و قسە بە پێغەمبەرەکەمان بڵێت ئێمە بەهۆی هەڵوێستێکی مێژوویی بێ دەنگی هەڵبژێرین ، ئەو کات فرانسۆ میتران بوو ئێستا ماکرۆنە بە مێژودا بچینە خوارێ شت زۆرە،بۆیە با بیانوی بەرگری نەکردنمان لەپەنای شتی تر نەشارینەوە هەرکەسەو ئازادە ئایا باوەڕی پێیەتی یان نا ئازاو ئازادن کورت وپوخت پێویستە ڕاستگۆ بین لەگەڵ دین و میللەتی خۆمان .

پێم وایە گەلی کورد قەرزار و منەت باری هیچ گەل ووڵاتێک نی یە بە حیزبەکانی دەسەڵاتیشەوە ئەوەی بەسەر ئێمە هاتووە لەدابەش کاری و ئەنفال و کیمیاباران و کاول کاری کێ لەسەرمان بەدەنگ هاتوە دوای ئەوەی بەسەرمان هات و پێمان کرا ئینجا دەگوترێ بۆوامان لێ هات چ سودی هەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif