ئەمریكا بۆ توركیا: هێڵی سورت بەزاند

ليست هناك تعليقات


بەرپرسی فرۆشتنی چەک لەوەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، تورکیا ھێڵی سوری بەزاند.

کلارک کوپەر لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "کارپێکردنی سیستمی بەرگریی موشکی ئێس ـ٤٠٠) بەلای ئەمریکاوە ھێڵی سوربوو کە چەند ساڵێکە بۆ تورکیا دیاریکراوە، بەڵام تورکیا ئەو ھێڵە سورەی بەزاندو کاری بەسیستمە موشەکیەکە کرد.

بەرپرسی فرۆشتنی چەک لەوەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتیشی:"لەسەر ئەوکارە ئەمریکا سزای خۆی بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت".

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وێڕای جەختکردنەوە لەوەی دەیانەوێت سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنن ئاماژەی بەوەشدا، ھێشتا وڵاتەکەی دەیەوێت تورکیا ناچاربکات کار بەو سیستمە موشەکییە ڕوسییە نەکات".

بەگوێرەی یاساکانی ئەمریکا، ھەر وڵاتێکی ھاوپەیمانی ئەمریکا چەک‌و مامەڵەی سەربازیی لەگەڵ وڵاتێکی نەیاری واشنتۆن بکات، سزای توندی بەسەردا دەسەپێندرێت.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق