ژنان هیچ کات نابێت ئەم شتانە قبوڵ بکەن

ليست هناك تعليقات


لەهاوسەرگیریدا ژیانێکی هاوبەش هەیە لە نێوان خانمان و پیاوان، بەڵام بەو واتایە نایەت هەمو رەفتارێکی یەکتر قبوڵبکەن، پێویستە کۆنتڕۆڵی هەڵسوکەوت و رەفتارەکانیان بکەن و سنوری بەرامبەرەکەیان نەبەزێنن، چەند رەفتارێکی پیاوان هەیە مایەی قبوڵکردن نین و پێویستە خانمان لێی بێدەنگ نەبن.
یەکەم: خیانەتکردن
گرنگ نییە هۆکاری خیانەتەکە چییە، ئەوە شتێکی قبوڵکراو نییە لە ژیانی هاوسەرگیریدا.

دوەم: پێنەدانی مافەکانی
پێویستە خانمان ئەو مافانە بزانن کە لە ژیانی هاوسەرگیری هەیانە، بۆئەوەی رێگە نەدەن بەرامبەرەکەیان ئەو مافانەی لێزەوتبکات کە هەمو خانمێک دەبێت هەیبێت.

سێیەم: رێزنەگرتن
هەندێک لە پیاوان رێزی خانمەکەیان ناگرن و زۆر جار کەسایەتی خانمەکەیان دەشکێننەوە، کە پێویستە خانمان پەسەندی نەکەن.

چوارەم: سوکایەتی پێکردن
ئەو پیاوانەی سوکایەتی بە خانمەکەیان دەکەن، واتە کەسێکی گونجاو نین بۆ ئەوەی ژیانی لەگەڵ بکەیت.

پێنجەم: فەرامۆشکردن
یەکێک لەو رەفتارانەی کە خانمان بێزاردەکات ئەوەیە کە هاوسەرەکەی پشتگوێی دەخات، لە هەمان کاتدا پێویستە بزانن ناچارنین ئەم رەفتارە قبوڵ بکەن.

شەشەم: لێدان
توندوتیژی و لێدان لە هەرە خراپترین ئەو رەفتارانەیە کە هەندێک لە پیاوان بەرامبەر خانمەکەیان ئەنجامی دەدەن، بەڵام خانمان نابێت هیچ کاتێک لێی بێدەنگ بن و ئەم رەفتارە قبوڵ بکەن، تەنانەت بۆ یەکجاریش بێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق