لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستووری عێراق گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مواری مادده‌ی 140 ده‌كات

ليست هناك تعليقات



ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستووری عێراق دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ پرسی هه‌موواری مادده‌ی (140)ی ده‌ستووری عێراق.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی چوارشه‌ممه‌ لیژنه‌ی هه‌موواری ده‌ستووری عێراق لە شاری هەولێر دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی باسی هه‌موواری مادده‌ی (140) بكات،

مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق تایبه‌ته‌ به‌ پرسی دیاریكردنی چاره‌نووسی كه‌ركووك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی له‌ سنووری پارێزگاكانی دیاله‌، نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین، هه‌رچه‌نده‌ مادده‌كه‌ تا 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2007ی دیاریكردبوو بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌ پڕۆژه‌ی هه‌رێم كرد كه‌ داویه‌تی به‌ حكومه‌تی عێراق و رایگه‌یاند: "پڕۆژه‌كه‌مان له‌سه‌ر دوو ئاسته‌، ئاستی یه‌كه‌م تایبه‌ته‌ به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئیداری، سیاسی، سه‌ربازی و ئه‌منی له‌و ناوچانه‌".

باسی له‌وه‌شكرد: "قۆناغی دووه‌میشی تایبه‌ته‌ به‌ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، كه‌ ورده‌كاری زۆری تێدایه‌ و بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش چاوه‌ڕێی حكوومه‌تی عێراقین".

خالید شوانی وتیشی: "هه‌ر حكومه‌تێك كه‌ له‌ عێراقدا دروستده‌بێت و ئیتیفاقی سیاسی بكرێت، جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌وله‌وییه‌تی دانوستانه‌كانمان ده‌بێت".







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق