جارێکیتریش ڕیکۆردی شکاند

ليست هناك تعليقات

تەیلەر سویفت بۆ ئەمساڵ دوبارە ژمارەی پێوانەیی شکاند و ئەلبومی "فۆلکلۆر" ملیۆنێک کۆپی لێفرۆشرا

تویلەر سویف، کە چەندین جار ژمارەی پێوانەیی شکاندوە، پاش ئەوەی لە مانگی تەمموز ئەلبومی فۆلکۆری بڵاوکردەوە، تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری یەکەم دوای بڵاوبونەوەی ئەلبومەکەی 1 ملیۆن و 300 کۆپی لێفرۆشرا، تا ئێستاش لە ویلایەتە یەکگرتوەکان 1 ملیۆن کۆپی لێفرۆشرا، بو بە یەکەمین ئەلبومی ئەمساڵ کە ئەو ژمارە زۆرە تۆماربکات.


هاوکات ئەم ئەلبومە بۆ ماوەی 8 هەفتە لە پلەی یەکەمی لیستی پڕ بینەرترین ئەلبومەکانی بیڵبۆرد مایەوە.

فۆلکلۆرەکەی تەیلەر هەشتەمین ئەلبومی میوزیکییەتی، لە 16 تراک پێکهاتوە، زۆرینەی تراکەکانی خۆی تێکستی بۆ نوسیوە و میلۆدی بۆ داناون.

تەیلەر سویفت لە ساڵی 1989 لەدایک بوە، یەکێکە لە هونەرمەندە ئەمەریکییە هەرە سەرکەوتوەکانی بواری میوزیکی پۆپ، چەندین ئەلبومی پێشەنگی دەرکردوە و هەندێک لە کلیپە میوزیکیەکانی زیاد لە ملیارێک بینەریان تێپەڕاندوە.خندان لایف

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif