رەغد سەدام لەبارەی 'پەیوەندی نهێنی' لەگەڵ محەمەد بن سەلماندا قسەدەکات

ليست هناك تعليقات


رەغدی کچە گەورەی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق رایگەیاندووە، هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی سعودیەدا نییە، بەمەبەستی پێكهێنانی جوڵانەوەیەکی سیاسی تایبەت بە سوننەکانی عێراق.

کچە گەورەکەی سەدام حسێن، کە لە ئێستادا لەوڵاتی ئەردەن نیشتەجێیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، چەند جارێك لەگەڵ منداڵەکانیدا بەمەبەستی بەجێهێنانی عەمرە سەردانی سعودیەی کردووە، بەڵام هیچ کاتێک شازادەی سعودیەی نەبینیوە.

ئەوەش لە کاتێکیدایە، لەماوەی رابردوودا، دەنگۆی بوونی 'پەیوەندی نهێنی' لە نێوان رەغدی کچی سەدام حسێنی سەرۆکی پێشووتری عێراق و محمد بن سەلمانی شازادەی سعودیە بڵاوکرایەوە.

باسیش لەوەکرابوو، ئەوان بەنیازن جوڵانەوەیەک پێكبهێنن بەمەبەستی هاندانی سوننەکانی عێراق بۆ ئەنجامدانی شۆڕش و دەرهێنانی عێراق لە ژێر دەستی ئەجێنداکانی ئێران.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif