بۆریس جۆنسن: بەریتانیا دەبێتە سەرچاوەی وزەی با

ليست هناك تعليقات



سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رۆژی سێشەممە بەڵێنیدا لە 10 ساڵی داهاتوودا هەموو ماڵێک لە بەریتانیا بە وزەی با هێزی پێبدرێت، لەکاتێکدا حکومەت دەست بە "شۆڕشی پیشەسازیی سەوز" دەکات کە سەدان هەزار دەرفەرتی کار بۆ خەڵک دەڕەخسێنێت.

بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی پارێزگاران، بە جەختکردنەوە لە سەرچاوەکانی دوورگەکان، رایگەیاند "وەک چۆن سعودیە سەچاوەی سەرەکیی نەوتە، بەریتانیاش ئاوا دەبێت بە سەرچاوەی وزەی با".

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەرگریی لە دەستێوەردانەکانی دەوڵەت کرد کە لە ئەنجامی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە سەپێندرابوو، سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێوشوێنەکان.

بۆریس جۆنسن دەڵێت "بیرمە چەند کەسێک 20 ساڵ لەمەوبەر گاڵتەیان بە هێزی با دەکرد. باشە، مێژووی ئەم وڵاتەیان لەبیرکردبوو، کە بای کەنار دەریا بوو. ئەم وەبەرهێنانە لە بای کەنار دەریا بەتەنیا یارمەتیدەر دەبێت بۆئەوەی 60 هەزار دەرفەتی کار لەم وڵاتەدا بڕەخسێنێت و یارمەتیمان بدات بۆئەوەی تاوەکو ساڵی 2050 کۆی گشتیی دەرچوونی کاربۆن بکەینە سفر".


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif