خەتای کام کابینە بوو!

ليست هناك تعليقات



تەنیا کوردی

قەیرانی ئێستای ھەرێمی کوردستان لە قەیرانی دارایی و دواکەوتنی مووچەو لێبڕین، خەتای کابینەی پێشووتری حکوومەت نەبوو...

-خەتای کابینەی پێشوو نەبوو کە داعش وەک تۆقێنەرتین مەکینەی ئیرھابی و سەربازی پەلاماری ھەرێمی کوردستانی دا.

-خەتای کابینەی پێشوو نەبوو کە بەغدا قوتی خەڵکی کوردستانی بڕی و شایستەداراییەکانی ھەرێمی نەدا.

-خەتای کابینەی پێشوو نەبوو، حەشدی شەعبی پەلاماری کوردستانی دا.

لە کابینەی پێشوودا سەرۆک بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بوو، کاک کۆسرەت جێگری سەرۆکی ھەرێم بوو، کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکوومەت بوو کاک قوباد جێگری سەرۆکوەزیران بوو، کاک مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بوو، گوناحی کابینە نەبوو کە ریفراندۆم کرا و دواتر جیھان پشتی لە ھەرێم کرد و کورد بەرگریی لە خۆی کرد.

ئەی چی کرا؟

-نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی لە بەرپرسیارێتی رایان نەکرد، بەڵکوو بەغدای ناچار بە گفتوگۆکرد و توانی بەبێ ئەوەی یەک بەرمیل نەوتیان پێبدا بەغدا تەمویلی بۆ مووچەی فەرمانبەران دابین کرد.

-نێچیرڤان بارزانی توانی پاشەکەوت ھەڵگرێت و لێبڕینی مووچە نەھێڵێت و مووچە ئاسایی بکاتەوە.

-نێچیرڤان بارزانی بە پاڵپشتی سەرۆک بارزانی توانی گەمارۆکانی عێراق و ئیقلیمی لەسەر ھەرێم لابدا، لە ئاسمانەوە دەرگاکان بکاتەوە و لە زەویشدا لە قوڵایی ستراتیژییەوە جارێکی دیکە ئەمەریکاو وڵاتانی ناوچەکەو بەریتانیا و تورکیا و ئێران و عێراق، بە ھێزی نەرم وابکات کە مامەڵە لەگەڵ ھەرێم بکەنەوە و نەخشەڕێگایەکی نوێی دیپلۆماسی کردە بنەمای ھەڵسانەوە.

-کە بوو بە سەرۆکی ھەرێم، سەرۆک نێچیرڤان توانی حزبە کوردستانییەکان یەکبخاتەوە و جارێکی دیکە ئاشتەوایی بخاتەوە نێو ھەرێمی کوردستان.

-توانی لەگەڵ تورکیاو ئێران پێوەندی ھەرێم ئاسایی بکاتەوە، لە سووریا سەرکەوتنێکی گەورە بخولقێنێ لە ئاشتەوایی ئەنەکەسەو تەڤدەم، لە عێراقیشدا رۆڵی ھەبێ کە پێوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا ئاشت بکاتەوە.

لە بارەی قەرزەکانیشەوە خەتای کابینە نەبوو، کە زۆرینەی پارەکە لە قەرزدا وەک پابەندی و ئیلتزامی کەوتە سەر کابینە، بەغدا پارەکەی بڕی و بۆ ئەوەی فەرمانبەران پارەیان پێبدرێ و پرۆژەکان بەردەوامیان ھەبێ، لە شەڕی دژ بە داعش و لە بەرگریکردن لە دوای ریفراندۆم، کوردستان نەکەوێ، بۆیە قەرزەکان کران.

لە ئێستاشدا کابینەی نۆ..

-خەتای کابینەی نۆ نەبوو کە کۆڕۆنا ھات و داھاتی سفر کرد.

-خەتای کابینەی نۆ نەبوو کە نرخی نەوت سفر بوویەوە.

-خەتای کابینەی نۆ نەبوو کە عێراق سێ مانگ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی بڕی.

-خەتای کاک مەسروور و کاک قوباد نییە کە قەیرانی دارایی بەردەوامە.

پێویستە لەم خەتایەدا یەقەی عێراق بگرن کە شایستە داراییەکان و ھەروەھا مافە دەستوورییەکانی کورد بدرێت.

ئەوەی پێویستە لە ئێستادا ئەنجام بدرێ، یەکریزی نێوماڵی کوردە، ھەروەھا پاڵپشتیکردنی سەرۆکی ھەرێمە لەم ھەنگاوە لە ڕووی دیپلۆماسی کە پێگەی ھەرێم پارێزراوتربکات و لە سەرۆکایەتی ھەرێمدا حزبەکان زیاتر کۆدەنگی سیاسی بکەنە ھێزێکی یاسایی بۆ بەھێزکردنی پێگەی ھەرێم لە ناوچەکەدا. پاڵپشتی حکوومەتی ھەرێم بکەن لەوەی بتوانێ قەیرانەکان تێپەڕێنێ، پاڵپشتیکردنی سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ وەک کوردێک بتوانێ ھاوسەنگی لە عێراقدا لە رووداوەکانی داھاتوو رابگرێ.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif