خۆپیشاندانەکانی عێراق چی لێ سەوز بوو؟

ليست هناك تعليقات

 


بڕواكمال
-
ساڵێک تێی دەپەڕێت بەسەر خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ کە بڵێسەی خۆپیشاندانەکان لە بەغدادی پایتەختەوە دەستی پێکردو پریشیکی خۆپیشاندانەکان بڵاو بۆیەوە بۆ شارەکانی "بەسرە، نەجەف ، کەربەلا، زیقار و تەواوی شارەکانی عێراقی گرتوە تەنانەت ترسی کەوتنی حکومەتیش هەبوو لە بەغداد، بەهەزارەها خۆپیشاندەر بیندار بوون و چەندینی دیکەش کوژران تاکو ئێستا ئامارێکی فەرمی نیە لەبارەی ژمارەی کوژراوان و برینداران، هەندێک ژمارەی نافەرمی هەیە کە ژمارەی کوژراوان ٧٠٠کەسەو برینداران دەگاتە ٢٧هەزار کەس، تەواوی خۆپیشاندەران یەک دروشمیان دەوتەوە ئەیش (نیشتیمان مان دەوێت ) بەڵام لەڕاستیدا کۆمەڵێک قەیرانی گەورە کە شەقامی عێراقی بێزار کردبوو، هەموویان بەیەک دەنگ هاواریان دەکرد گەندەڵکاران ئەم نیشتیمانە بەجێی بێڵن.

دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان و هۆکاری خۆپیشاندەکان

لەیەکی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ خۆپیشاندان لەبەغدادی پایتەختەوە دەستی پێکردو لە ٢٥ ئۆکتۆبەر خۆپیشاندانەکان گەورەتر بوون و هەموو شارەکانی عیراقی گرتەوە لەبەشێکی شارەکان خۆپیشاندەران بیناو باڵەخانەی حیزبەکانیان دەسوتاندن و دەڕوخان چونکە پێیان وایە کە هەموو ئەم حیزبانە دەستیان هەیەلە هەمووئەم قەیرانەی کەلەعێراقداهەیە، هۆکاری سەرەکی خۆپیشاندانەکان بریتی بوو لەچەندخاڵێکی سەرەکی کە بەپێی ئامارێکی ڕێخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان عێراق لە ١٢ یەمین ئەو وەڵاتانەیە کە گەندەڵترینن ، لە%٢٥ دانیشتوانەکەی بێکارن و لە%٢٨.٢خەڵکەکەی هەژارن کەدەکاتە نۆملیۆن کەس کەلەژێر هێلی هەژاریدان ئەمەلەکاتێکدایە لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراق ٤٥٠ملیار دۆلار بەهەدەر براوە و خەرچ کراوە بەبێ ئەوەی هاوڵاتیەکانی ئیستیفادەی لێی بکەن، چەندین کێشەی تر کە ( کێشەی نیشتەجێ بوون و خراپی کارەباو خزمەت گوزاریەکان وهیتر...) لەسەرو ئەمانەشەوە شەری مەزهەبی و نێوان شیعەو سونە کە کەم ماڵ هەیە قوربانی دەستی ئەم ملمانێیەنەبێت ئەمانەوای کرد کەخەڵکی بەتوڕەیەکی زۆرەوە بێنە سەرشەقامەکان و داوای مافی خۆیان بکەن.

خاڵی بەهێزو لاوازی خۆپیشاندانەکان

یەکەم: خۆپیشاندانەکان حزبێک یان گروپێکی سیاسی نەیتوانی کۆنترۆلی بکات تا بە سەفەقەی سیاسی کۆتای پێبھێنن.
دووھەم: خۆپیشاندەران تا ئێستا نەچوونەتە ژێر باری ھیچ ئایدیا و مەزھەب و موقەدەساتێک بە تێکڕا دەڵین (نیشتیمانمان دەوێت)
خاڵی لاوازی خۆپێشاندەران یەک شتە
ئەویش ئەوەیە کە خاوەنی ئەنجومەنێکی باڵا نین لە کەسانی دیار و مامۆستای زانکۆ و ڕۆشنبیر و ناسراو تا لە کاتی گۆڕینی سەرۆک وەزیران و حکومەتی تازە بیکەن بە بەدیل، پەرتەوازەن و ھەر دەڵین با بڕوات بێ ئەوەی بەدیلێک ھەبیت کە تێکڕا لەسەری ڕیککەوتبوون
ڕێخراوەی نەبوون لەخۆپیشاندانەکان و کاتێک سەیری خۆپیشاندانەکان دەکەیت پەلەپڕوسکەیەکی پێوەدیاربوو و دەبینیت خۆڕسکیە.

کێ لەپشت خۆپیشاندانەکانەوە بوو؟

لەسەرەتای خۆپیشاندانەکان دەوترا دەستی دەرەکی خۆپیشاندانەکان دەجوڵێنێت ،بەتایبەتی ئەو لایەنو ڕەوتانەی کەسەربە ئێران بوون ئەوەیان باسدەکرد کەئەمە پلانی ئەمریکاو دەوێت عێراق بشوێنێت ، کەبەڕای بەشێک لەشیکەرەوان ئەم قسەیە بەشێکی ڕاستە چونکە لەدوای ئەوەبینیمان ئەو کاندیدەی کە هەڵبژێردرا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفاکازمی بوو کە دڵخوازی ئەمریکابوو ، بەڵام بەشێکی تر دەڵێن ئەم خۆپیشاندانانە خۆڕسکیەو هی ئەو توڕەیەیە کە چەندین ساڵە خەڵکی پێوەی دەناڵێنێت و ئیتر چیتر خەڵکی تاقەتی کۆتایی هاتو داوای مافەکانی خۆی دەکات، کەهەردوو بۆچوونەکە بەبڕوای من ڕاستە چونکە ئەگەر خۆپیشاندانەکان لەشارێک بەقەتیزی بمایاتەوە رێگەی تێی دەچوو بڵێن خۆڕسکیە بەلام بەماوەیەکی کەم و هەموو ناوچەکانی عێراقی گرتوە و تەنانەت زەرەمەندی یەکەمی ئەم خۆپیشاندانانە ئەو لایەنانەبوو کە لەئێرانەوە نزیک بوو بۆیە دەتوانین بڵێن کارئەکتەری سەرەکی ئەم خۆپیشاندانانە ئەمریکابوو، کە ئامانجی ئەمریکاش بەڕوونی دەرکەوت کە ئامانجی چی بوو لەم ڕووداوانە !

ئامانجی خۆپیشاندانەکانی عێراق چی بەسەرهات ؟
پرسیارە گرنگەکە لێرەدایە ئایە لەدوای ساڵێک لە خۆپیشاندانەکانی عێراق چی لێی سەوز بوو ئایە ئەو دروشمانەی کە کاری بۆدەکرا گەشتن بەئەنجام ؟ ئەوەی کە لەدوای خۆپیشانەکانەوە دروست بوو لابردنی سەرۆک وەزیران و گۆرانکاری لە حکومەتدا کۆمەڵێک پرسی تر ، ڕاستیەکەی شەقامی عێراقی پێیان وایە کە ئەو دروشمانەی کە بەرزیان کردبۆیەوە لە ساحەی تەحریر بەشێکی زۆری هاتونەدی و وردە وردە ئەوەی کەماویشە تەواو دەبێت بەڵام بەشێکی تر دەڵێن خۆپیشاندانەکان بەپلان کپ کرانەوە و ئامانجەکانی هیچی بەدی نەهاتوە تاکوئیستا، هەر لەکێشەی خزمەت گوزاریو بێکاری و هەژاری ، بەڵام چاودێرانی سیاسی باس لەوە دەکەن کە هەموو ئەمانە پێی ویستی بەکاتە چونکە ئاسان نیە چەندین ساڵە عێراق بەگەندەڵی دەناڵێت و ئێستاکە بەماوەیەکی کەم گۆڕانکاری بکرێت ، بەڵام ئەوەی دەبینێرت بۆچوونی یەکەم ڕاستەو بەشێكی زۆری ئامانجەکانی خۆپیشاندەران هاتونەدی، کەئەمەش دەبینین لەچەندهەفتەی پئشو عێراق ڕێکەوتنێکی گرنگی لەگەڵ ئەمریکادا واژوو کرد و پێشبینی دەکرێت هەژموونی ئیران ڕۆژبەڕۆژ بچکتربکرێنەوە و کەمە کەمە عێراق بچێتە کەناری ئارامی و ئەمریکاش چیتر نەیەوێت عێراق بێتە وەڵاتێکی کێشەو قەیران چونکە عێراق بۆئەمریکازۆر گرنگەو نایەوێت لەدەستی بدات ، دەیەوێت عێراق بکاتە هاوپەیمانێتی عەرەبی و دوری بخاتەوە لەئێران ، کەئەمەش ڕای زۆرینەی عێراقیەکانە، کەبوابوو دەبێت ئەوەبڵێن خۆپیشاندەران ئەوەی چادنیان ئیتر وردە وردە دەستدەکەنەوە بە دوورینەوەی ،بەرهەمەکەیان .



نوسەر


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif