ئەمریکا و مەغریب رێککەوتنێکی سەربازیی 10 ساڵییان واژۆکرد

ليست هناك تعليقات


مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە ریباتی پایتەختی مەغریب، رێککەوتنێکی 10 ساڵیی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا واژۆکرد بۆ هاوئاهەنگی و پێکەوەکارکردنی سەربازی.

سەردانەکەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ ریبات بەشێک بوو لە گەشتەکەی بۆ باکووری ئەفریقا، کە مەبەست لێی بەهێزکردنی شەڕی دژی چەکدارە پەڕگیرەکان بوو لە لیبیا و ناوچەی ساحلی ئەفریقا.

هەروەها سەردانەکەی لە کاتێکدابوو کە لایەنە شەڕکەرەکانی لیبیا لە شاری بۆزنیقەی مەغریب هەوڵدەدەن بە گفتوگۆ بگەنە چارەسەرێکی ئاشتییانە.

واشنتن، شانشینی مەغریب وەکو هاوپەیمانێک دەبینێت لە باکووری ئەفریقا، کە ئەو ناوچەیە بەهۆی شەڕی لیبیا و ئاڵۆزییەکانی ناوچەی ساحل چەندین ساڵە رووبەڕووی گرژی و ناسەقامگیری بووەتەوە.

مارک ئیسپەر، جەختی لە بەهێزی پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ مەغریبدا کردەوە و رایگەیاند، هاوئاهەنگیی سەربازیی نێوانیان هیچ کات وەکو ئێستا بەهێز نەبووە.

ناسر بۆریتە، وەزیری بەرگریی مەغریب، رێککەوتنەکەی بە "قۆناخێکی گرنگ" بۆ پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ واشنت دانا.

دوور رۆژیش پێش ئەوە، مارک ئیسپەر سەردانی تونسی کرد و رێکەوتنێکی هەمان شێوەی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا واژۆکرد.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif