بەهۆی دەستکەوتنی چەند راپۆرتێک لەبارەی هێرشی تیرۆرستیو هەوڵی رفاندنی هاوڵاتیانی ئەمریکا لەئیستانبوڵ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەئەنقەرە بەشێوەیەکی کاتی پێدانی ڤیزا بەهاوڵاتیانی تورکیا رادەگرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، نوێنەرایەتی ئەمریکا لەتورکیا چەند راپۆرتێکی باوەڕپێکراوی دەستکەوتووە کە ئەوە دەردەخەن، هەوڵی کاری تیرۆرستیو رفاندنی هاوڵاتیانی ئەمەریکاو کەسانی بیانی لەئیستانبوڵ هەیە.
ئاماژەی بەوەشکراوە، نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لەچەند شوێنێک ئامانجی ئەو هێرشانەن.
لای خۆیەوە وتەبێژی باڵیۆزخانەکە بەئاژانسی رۆیتەرزی وتووە، بڕیارەکە لەدوای ئەوە دەرچووە کە چەند راپۆرتێکیان لەبارەی دۆخی ئەمنی تورکیاوە بەدەستگەیشتووە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق