ئەو خۆراکانەی زۆرترین کێشی خانمان دادەبەزێنن

ليست هناك تعليقات



گۆڤاری نیوترینەت تایبەت بە تەندروستی خۆراک، لە دوای توێژینەوەیەک، چەند خۆراکێکی دەستنیشانکردووە کە هاوکاری خانمان دەکات زۆرترین کێش دابەزێنن.

گۆڤارەکە توێژینەوەی لەسەر سێ هەزار و 97 جۆری سەوزە و میوە کردووە و دەرەئەنجام چەند میوە و سەوزەیەکی وەک باشترین دابەزێنەری کێش دەستنیشانکردووە:

قەرنابیت

بۆ خانمانی تەمەن 46 تاوەکو 52 ساڵ، قەرنابیت باشترین خۆراکە بۆ دابەزاندنی کێش، هەروەها بۆ خانمانی تەمەن 33 بۆ 44 ساڵ سێیەم باشترین خۆراکە بۆ دابەزاندنی کێش، قەرنابیت دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، بی و کەی.

بیبەری شیرین

جیا لەوەی بیبەری شیرین دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و هاوکاری هۆرمۆنەکانی فشاری دەروونی دەکات، ماوەیەکی زۆر دەتوانێت وزە بدات و قەڵەویش دروست ناکات.

گێزەر

گێزەر بە ڤیتامین ئەی دەوڵەمەندە و هاوکارێکی باشی ئەو خانمانەیە کە دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن.

برۆکلی

بۆ خانمانی سەروو 30 ساڵ، قەرنابیت هاوکاری زۆری کەمکردنەوەی کێشی لەش دەکات.

سێو و هەرمێ

سێو و هەرمێ دژە هەوکردنن و سوودیان بۆ ریخۆڵەکان هەیە، هاوکاری دابەزاندنی کێش دەکەن.

شلیک

شلیک دەوڵەمەندە بە ڤیتماین سی، پۆتاسیۆم و فایبەر، سوودی بۆ دابەزاندنی کێشی لەشی خانمان بە شێوەیەکی گشتی هەیە.

ترێ

سەرەڕای چەندین سوودی بۆ تەندروستی دڵ، ترێ یەکێکە لەو میوانەی هاوکاری دابەزاندنی کێشی لەش دەکات.

هەروەها لە توێژینەوەکە ئاماژە بۆ مۆز، پرتەقاڵ و کاهوو کراوە، کە هاوکاری باشی دابەزاندنی کێشی دەکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif