ریال مەدرید کلاسیکۆی بردەوە

ليست هناك تعليقات



یانەی ریال مەدرید یاریی کلاسیکۆی ئیسپانیای لە یانەی بارسێلۆنا بردەوە، دوای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە بلاوگرانا هێنا.
یارییەکە لە نێو یاریگەی کامپ نو بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەچوو، دوای پێشکێشکردنی ئاستێکی بەرز لەلایەن هەردوو یانەوە، لە کۆتاییدا یانەی ریال مەدرید لەدوای دوو شکستی لەسەریەک، بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لە بارسێلۆنا بردەوە.

لە سەرەتای یارییەکەدا یانەی ریال مەدرید بە هێرش دەستیپێکرد و هەرزوو لە رێگەی فێدێریکۆ ڤالڤێردییەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، کە بێنزێما ئاسیستی کرد، بەڵام لە خولەکی 8 و سێ خولەک دوای گۆڵەکەی ریال، ئالبا ئاسیتێكی بۆ فاتی کرد و گۆڵی یەکسانبوونەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد.

لە نیوەی دووەمدا یانەی ریال مەدرید زۆر باشتر یارییانکرد و دوو گۆڵی تۆمارکرد، گۆڵی یەکەمیان سێرخیۆ رامۆس بە لێدانی سزا تۆماریکرد، گۆڵەکەی دیکەش لە خولەکەکانی کۆتاییدا لەلایەن لوکا مۆدریچەوە تۆماریکرد.

بەم سەرکەوتنە یانەی ریال مەدرید ژمارەی بردنەوەکانی گەیاندە چوار بردنەوە لە شەش یاریدا و پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەی گرت، بارساش دووەم یاریی لەسەریەک لە خولەکەدا دۆڕاند و لە پلەی دەیەم مایەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif