وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا: سیسته‌می وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران رێكده‌خه‌ینه‌وه‌

ليست هناك تعليقات



وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، سیسته‌می وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران به‌ ته‌واوه‌تی رێكده‌خه‌نه‌وه‌ و گۆڕانكاری ریشه‌یی به‌سه‌ردا ده‌هێنن.
پریتی پاتێل وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا سیسته‌می وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی له‌ وڵاته‌كه‌یدا به‌ "بێ سه‌روبه‌ره‌" ناوبرد و وتی، گه‌وره‌ترین چاكسازی ده‌ ساڵی رابردوو له‌و سیسته‌مه‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه‌، سیستمه‌ نوێكه‌یان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و دادپه‌روه‌رانه‌ ده‌بێت.
سیستمی نوێ رێگه‌ به‌ حكومه‌ت ده‌دات ئه‌و كه‌سانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ مه‌رجه‌كانیان وه‌رگرتنی مافی مانه‌وه‌یان نه‌سه‌لماندووه‌.
پێشتریش باس له‌وه‌ده‌كرا به‌ریتانیا به‌ نیازه‌ به‌شێك له‌ په‌نابه‌ران ره‌وانه‌ی دورگه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی بكات كه‌ هه‌زاران كیلۆمه‌تر له‌ خاكی سه‌ره‌كی وڵاته‌كه‌وه‌ دورن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق