تەندروستیی جیهانی: پێشبینی دەكەین 760 ملیۆن كەس توشی كۆرۆنا بوبن

ليست هناك تعليقات



مایك رایان گەورە شارەزای فریاگوزاری لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت "پێشبینی دەكەین 10%ی دانیشتوانی جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبن و زۆرینەش مەترسی توشبونیان لەسەرە".
مایك رایان لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێكاری رێكخراوەكە وتی "ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەشەكانی باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا بەردەوامە لە تەشەنەسەندن، ژمارەی توشبوان و گیانلەدەستدانیش لە ناوچەكانی ئەوروپا و خۆرهەڵات و دەریای ناوەڕاست لە هەڵكشاندایە".
هێمای بۆ ئەوەشكرد، باشترین هەڵسەنگاندنیان ئەوەیە 10%ی دانیشتوانی جیهان "واتا 760 ملیۆن كەس" توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و زۆرینەی دانیشتوانی جیهانیش تائێستا مەترسی توشبونیان لەسەرە.
بەوتەی مایك رایان گەورە شارەزای فریاگوزاری لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، مرۆڤایەتی بەرەو قۆناغێكی سەخت دەڕوات، چونكە نەخۆشییەكە بەردەوامە لە بڵاوبونەوە، رێكخراوەكەشیان لیستێكی شارەزایانی تەندروستی داوە بە حكومەتی چین، كە ئەندامی نێردەی تایبەتی رێكخراوی تەندروستیی جیهانین و لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا دەكەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif