بنەمامەڵەی ڕۆژنامەنوسی كۆچكردوو هێرش سەنگەری، كە ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی نەخۆشی كۆرۆناوە لە شاری كەلار گیانی لەدەستدا، لە روونكردنەوەیەكدا قسەی خۆیان لەسەر كەمتەرخەمی كەرتی تەندروستی و دكتۆر سیروان كردوە و دەڵێن: ڕێگا نادەین ئەو کابرایە لەسلێمانییەوە بێتە گەرمیانی لانکەی ئەنفال و شەهیدان و قوربانیدان و باکی بە لەناوبردنی ژیانی خەڵکەکەی نەبێت و خەڵکی بەشمەینەتی ئەم ناوچەیە بەبەرچاویانەوە ڕۆڵەکانیان ببنە قوربانی بەڕێوەبردن و بڕیاری سەقەتی بەرپرسانی ئەو سێکتەرە.
دەقی ڕوونكردنەوەی هێرش سەنگەری
ڕونکردنەوەیەک لەخانەوادەی لالەحەمەسەنگەرییەوە سەبارەت بەگیان لەدەستدانی هێرش سەنگەری و کەمتەرخەمیەکانی تەندروستی گەرمیان
بەداخەوە ئەمڕۆ جوانەمەرگەی کوڕمان لەتەمەنی٣٧ ساڵیدا بەجێیهێشتین و بۆئەبەد کەلار و گەرمیانی چۆڵکرد،
ئەم کۆچەی هێرش بۆ ئێمەی کەسوکار کەمەرشکێن و بەئازارە
بۆ وەسەطی اعلامی ئەم ناوچەیەش کەلێن وبۆشایی پڕنەکراوەیە،
بەپێویستی دەزانین بەڕوون و ڕەوانی قسەی خۆمان لەسەر کەمتەرخەمییەکانی سێکتەری تەندروستی بنووسین و مەرجی خۆشمان بخەینەڕوو
خۆئەگەر مەرجەکانمان قەبوڵ نەکرێت ئەوا
ڕێگا نادەین ئەو کابرایە لەسلێمانییەوە بێتە گەرمیانی لانکەی ئەنفال و شەهیدان و قوربانیدان و باکی بە لەناوبردنی ژیانی خەڵکەکەی نەبێت و خەڵکی بەشمەینەتی ئەم ناوچەیە بەبەرچاویانەوە ڕۆڵەکانیان ببنە قوربانی بەڕێوەبردن و بڕیاری سەقەتی بەرپرسانی ئەو سێکتەرە.
لەبەرواری ١٠ی ٦ی ٢٠٢٠ باوکمان کۆچی دوایی کرد
ئەوپیاوەی کە تا ژیانئاواییکرد
ئامادە نەبوو وەک خەڵکی دیکە ملی ڕێگای هەندەران بگرێتەبەر بۆ چارەسەر ئامادەنەبوو ماندوێتییەکانی ماڵەوە بگۆڕێتەوە بە منەت و شاباشی ئەم و ئەو
باوکم تا ژیا لەسەردەمی پێشمەرگایەتی و شاخەوە تەنگە نەفەس بوو هەر بەو شێوەیەش مایەو تا مرد بەئاوازی دەنگی هەناسە تەنگیەکەیەوە ڕۆژمان ئەکردەوە
ئەفسووس لەکۆتا ساتەکانی ژیانیدا هانامان بردە بەر نەخۆشخانەی کەلار کە مەنضومەیەکی مونتەسیبی تەندروستی گەرمیانە
کەچی لەو کاتەدا ئامادەیی ئەوەمان نەبینی بوتڵێکی ئوکسجین بنێرنە ماڵەوەبۆی
ئاخری تا بوتڵەکەمان بە هەزار تەکلیف گەیاند باوکم وەفاتیکرد
بەداخەوە
ئەمڕۆ ٦ی١٠ کاکە هێرشی کوڕمان بەهەمان تراژیدیا دڵەگەورەکەی لەلێدان کەوت
جێی باسە
ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە دوای ئەوەی ٢ جار پەیوەندیمان پێوەکرد جەنابی
د سیروانی مدیری صحەی گەرمیان تەلەفۆنەکەی هەڵنەگرتین
پاشان ٥ی ئەم مانگە واتە ٣ڕۆژدوای ئەو بەروارە جارێکیتر پەیوەندیمان پێوەکرد و تەلەفۆنەکەی هەڵگرت
و پێمان ڕاگەیاند کە ئیمە کوڕی لالەحەمە سەنگەرین
هێرشی برامان تەنگە نەفەسە
پێویستمان بە ئۆکسجین و ئەمبوڵانسە
کەچی جەنابیان بە ٢دێڕ وەڵامیان داینەوە بەم جۆرە
من نە ئۆکسجین ئەدەم وە نەکەس ئەنێرم بۆ ماڵەوە بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشەکەتان
وە نە اسعافیشتان پێئەدەم بۆ گواستنەوەی نەخۆشەکەتان بۆ سلێمانی
لەوێدا ڕەنجبێوەری نیشتیمانپەروەران و تێکۆشەرانمان کەوتەوە بیر
ئەم دەنگەی سیروانی تەندروستی هەتا ئیستاش لە گوێماندا ئەزرینگێتەوەو گیان لەدەستدانی هێرش سەنگەری ئەهێنێتەوە پێش چاومان.
لەکۆتاییدا داوادەکەین ئەو بێحورمەتییەی بەرامبەر هاووڵاتیانی گەرمیان وکەسوکاری قوربانیان و پێشمەرگە دێرینەکان ڕابگیرێت
گەرنا بەهیچ شێوەیەک قەبوڵی ناکەین خەڵکانێک ماڵی حکومەت بە میزاج بەکاربێنن بۆ نیاز و مەرامی شەخسی
تکایە لەماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا
با سیروان دەست لەکاربکێشێتەوەو بڕواتەوە بۆ شارەکەی خۆی
یان وەکو ووتمان ڕێگانادەین بچێتە سەرکارەکەی و دەرگای ژوورەکەی لێدادەخەین
خانەوادەی لالەحەمە سەنگەری
٦ی ١٠ی ٢٠٢٠
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق