فەرمانبەرێکی پەرلەمانی کوردستان بە چەقۆ ژنەکەی کوشت

ليست هناك تعليقات


 
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، فەرمانبەرێکی بەشی کتێبخانەی پەرلەمانی کوردستان بە چەقۆ ژنەکەی کوشتووە و دواتر خۆی رادەستی پۆلیسی هەولێر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بابەتەکە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە  راگەیاند، رووداوەکە چەند رۆژێک پێش ئێستا بووە، پیاوەکەش دوای ئەوەی چەند چەقۆیەکی لە ژنەکەیداوە گیانی لەدەستداوە و دواتر هەر خۆی پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و وتویەتی کە ژنەکەی کوشتوە. دەشڵێت "ئەو پیاوە چەند منداڵێکی هەن و دانیشتووی شاری هەولێرە."

پۆلیسی هەولێر سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە و لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو رووداوە بڵاودەکەنەوە. رووداو پەیوەندی بە پۆلیسی هەولێرەوە کرد، بەڵام ئامادەنەبوون هیچ لێدوانێک لەوبارەوە بدەن.  ڕووداو




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق