سەرۆک كۆمار: گێڕانەوەی پارەی بە تاڵان براو ئەركێكی نیشتمانییە

ليست هناك تعليقات



لەمیانی پێشوازیكردنی لە سەرۆكی دەستەی دەستپاکی.. سەرۆک كۆمار جەختدەكاتەوە گێڕانەوەی پارەی بە تاڵان براو ئەركێكی نیشتمانییە

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/١٠/١٥ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە دادوەر عەلا جەواد حەمید سەرۆكی دەستەی دەستپاکی. 

لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەگرنگی رۆڵی دەستەی دەستپاکی لە بەگژاچوونەوەی گەندەڵی لەگەڵ سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی دیکە پەیوەست بە بەگژاچوونەوەی گەندەڵی، ھەروەھا ئاماژەیكرد بۆ پاراستنی موڵكی دەوڵەت و داخستنی سەرچاوەکانی گەندەڵی و گێڕانەوەی پارەی بە تاڵان براو و راگرتنی بەفیڕۆدانی موڵكی گشتی، وەک ئەركێكی نیشتمانی گرنگ و پێشینەی بنەڕەتی دەوڵەتی خاوەن توانا كە خزمەتكاری هاووڵاتیان بێت.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم باسی لە مەترسی گەندەڵی كرد کە ھاوکات داڵدەدەری كاری توندوتیژی و تیرۆرە و رۆڵی دامەزراوەكانیش لاواز دەكات لە گەیاندنی خزمەتگوزارییە پێویستییەكان بە هاووڵاتیان، لە ھەمانکاتدا كاریگەری خراپیش دەكاتە سەر دەرفەتی وەبەرهێنان لە وڵات دا. 

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیكردەوە لەگرنگی كاراكردنی تەواوی رێكارە یاسایی و كردارییەكان لە بەگژاچوونەوەی گەندەڵی و ئاشکراکردنی پارەی بە تاڵان براو و گەندەڵكاران لە رێگەی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتان و دامەزراوەكانی كۆمەڵی نێودەوڵەتی پەیوەندیدار بەو بابەتە و وەرگرتنی راوێژ و شارەزایی لە ئەزمونی نێودەوڵەتی لەو رووەوە. 

لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار گوێی گرت بۆ روونكردنەوەی دادوەر عەلا جەواد حەمید، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لەبارەی كار و پلانەكانی داهاتووی دەستەکە، لەلای خۆیەوە سەرۆك كۆمار پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ھەموو ئەو هەوڵانەی دووپاتکردەوە كە دەنرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی ریشەکێشکردنی گەندەڵی و رێگریكردن لە بە هەدەردانی موڵكی گشتی و بەجێگەیاندنی شەفافیەت و دەستپاكی لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif