سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ هەڵدەبژێردرێت

ليست هناك تعليقات



بڕیارە هەفتەی داهاتو پەرلەمانی کوردستان لەکۆبونەوەیەکدا سەرۆکی نوێی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هەڵبژێرێت و ژنێکیش لەپێکهاتەی مەسیحییەکان کاندیدی بەهێزە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

ئەم پۆستە پشکی پێکهاتەی مەسیحییەکانە، دەدرێتەوە بە یەکێک لە کاندیدانی ئەو پێکهاتەیە

بەدریه‌ ئیسماعیل، بڕیاردەری لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەرچەندە تائێستا نازانن رۆژی دەنگدان لەسەر سەرۆکی نوێی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێم کەی بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەو پێیەی ئەم پۆستە پشکی پێکهاتەی مەسیحییەکانە، دەدرێتەوە بە یەکێک لە کاندیدانی ئەو پێکهاتەیە.

مەسیحییەکان مونا یوحەنا یەعقوبیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردوە

بەگوێرەی زانیارییەکان مەسیحییەکان "مونا یوحەنا یەعقوب"یان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردوە کە ژنە چالاکوانێکی بواری مافەکانی مرۆڤە و پێشوتر لەبواری داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و مافی ئافرەتان کاریکردوە.

31 کەس خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردوە 


16ـی مانگی رابردو سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ کۆتاییهات، 31 سیڤی گەیشتوەتە پەرلەمانی کوردستان، 12یان ژنن و 19یان پیاون و لە پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانن.







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق