یوسف محەمەد: ھەندێک دەیانەوێت بازنەکانی ھەڵبژاردن بەو شێوەیەبێت بردنەوە مسۆگەر بکەن

ليست هناك تعليقات



سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنینوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، چەندلایەنێکی سیاسی لە ھەوڵی ئەوەدانبازنەکانیھەڵبژاردن بەو شێوەیە دابەش بکەنکە بۆ خۆیان گونجاوە و بردنەوەیان مسۆگەردەکات.

"ئەو لایەنانە گردبونەوە جەماوەرییەکانیانوەک ھەلێک قۆستۆتەوە کە بووەھۆیھەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی باڵایسەربەخۆیھەڵبژاردنەکانی پێشوو، فشارکردن بۆ گۆڕینی یاسای ھەڵبژاردنەکان،ئەوەش لە ڕێگەی دابەشکردنی کێکیکۆمسیۆنی ئێستا لە نێوانخۆیاندا" یوسفمحەمەد لە بەیاننامەیەکدا وا دەڵێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئەوەشدەخاتەڕوو، "سێ کێشەی سەرەکی ڕوبەڕویھەڵبژاردنەکان دەبێتەوە، یەکەمیانساختەکارییە کە لەسەرجەم ھەڵبژاردنەکانداھەبووەو لەوەی ساڵ 2018 زۆرترین بووە،لەگەڵ ئەو پارە سیاسی و گەندەڵییەیبووەھۆی بڵاوبونەوەیساختەکاری و کڕینیپشکی تایبەت لە کۆمسیۆن، ھەروەھا ھەبونیچەک لای بەشێکی لایەنە سیاسییەکانئەوەش لەسەر ئاستی حکومەتیعێراق وھەرێمی کوردستان".

بڕیارە ناوەڕاستی ساڵی داھاتوو ھەڵبژاردنیپێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت،دابەشکاریی بازنەکانی ھەڵبژاردن و ڕێگریی لەساختەکاری پرسی گەرمی ناو پەرلەمان وشەقامی عێراقین.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بە گرنگیدەزانێت ھەڵبژاردنێکی بێ ساختەکارییبەڕێوەبچێت، ئەوەش بە چاودێرییەکینێودەوڵەتی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان وڕێکخراوەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردنەوە، بۆدوای پڕۆسەکەش ئەو چاودێرییەبەردەوامبێت.

یوسف محەمەد تەئکید لەوەش دەکاتەوە،دەبێت یاسای ھەڵبژاردنەکان چاکسازی وگۆڕانی تێدا بکرێت، بەشێوەیەک چارەسەریکێشەکانبکات بە تایبەت ساختەکاری، بۆئەوەی ھاوڵاتیان متمانەیان ھەبێت بەپڕۆسەی سیاسی، لایەنەکانیش وانەیەکوەربگرن لە نەچوونی ھاوڵاتیان بۆ دەنگدان وھەڵبژاردنی ڕێگەی خۆپیشاندان و چونەسەرشەقام.












 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif