ریال مەدریدی وێرانکردووە

ليست هناك تعليقات


راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا، ئاشکرایانکرد کە نرخی ئیدین هازاردی ئەستێرەی بەلجیکیی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەشێوەیەکی خەیاڵی دابەزیوە.

هازاردی تەمەن 30 ساڵان لە کۆتایی وەرزی 2019 - 2020 لە چێڵسی ئینگلیزییەوە رووی لە ریال مەدرید کرد، بەرامبەر بە 160 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بەهۆی زۆر تووشبوونی بە پێکانەکان نەیتوانیوە بەشداری لە زۆربەی یارییەکانی ئەو یانەیەدا بکات.

هازارد دوای 14 مانگ لە گەیشتن بە سانتیاگۆ برنابیۆ، کە گرانترین گرێبەستە لە مێژووی ریال مەدرید، نەیتوانیوە هیچ شتێک پێشکەشی ریال مەدرید بکات، هۆکاری سەرکەیش ئەوەبووە کە لەوەتەی هاتووەتە ریزەکانی یانەی شاهانە 7 جار تووشی پێکان بووە.

ئیدین هازارد


ئەستێرە بەلجیکییەکە لە کۆی 55 یارییدا تەنیا بەشداری لە 22 یارییدا کردووە، بە واتایەکی دیکە هازارد بەشداری لە تەنیا 40٪ـی یارییەکانی ریال مەدریددا کردووە لەوەتەی بووەتە یاریزانی ئەو یانەیە، کە بێگومان بارودۆخەکە خراپتر دەبوو ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا نەهاتبووایە و یارییەکان بەردەوام ببان.


هازارد بەهۆی پێکانەکانەوە 243 رۆژ نەیتوانیوە ئامادەی یاری و مەشقەکانی ریال مەدرید ببێت، جیا لەوەش ئەو بارودۆخە کێشەی قەڵەوبوون و زیادکردنی کێشی بۆ دروستکردووە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەهای هازارد لە 160 ملیۆن یۆرۆوە دابەزیوە بۆ تەنیا 60 ملیۆن یۆرۆ، واتا نرخەکەی 100 ملیۆن یۆرۆ لە کەمی داوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif