لێکۆڵینەوەیەك: بەرگری بە کۆمەڵ لە قەدەغەی هاتوو چۆ باشتر بوو

ليست هناك تعليقات



ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک دەریدەخات؛ دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و داخستنی قوتابخانەکان رەنگە بووبێتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆرتری خەڵک بە کۆرۆنا گیانلەدەستبدەن، لەوەی ئەگەر رێگەدرابووایە بەرگریی بەکۆمەڵ لەدژی ڤایرۆسەکە پەیدا ببێت.

زانکۆی ئیدنبرە لە بەریتانیا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤاری پزیشکیی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە دەڵێ؛ بەرگریی بەکۆمەڵ لەدژی کۆرۆنا، دەکرا ژیانی خەڵک رزگاربکات، زیاتر لەوەی بەهۆی رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ لە کۆرۆنا رزگارکران.

لە لێکۆڵینەوەکەدا پێشبینی کراوە، ئەگەر منداڵان لە پۆل و قوتابخانەکانیان دووربخرێنەوە، ژمارەی مردن بە کۆرۆنا 80 بۆ 95 هەزار کەس زیاد دەکات، هەروەها قەدەغەی هاتووچۆی گشتی دەبێتە هۆی مردنی 149 هەزار بۆ 178 هەزار کەسی سەرووی تەمەنی 70 ساڵی لە بەریتانیا.

شارەزایان دەڵێن، بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ، ڤایرۆسی کۆرۆنا بەخێراتر تووشی ئەو کەسانە بووە کە مەترسییان لەسەرە، بەراورد بەوەی ئەگەر رێگەیان دابووایە گەنجان و کەسانی ساغ تووشی ڤایرۆسەکە ببن و بەرگری لەدژی پەیدا بکەن.

ئەو ئەنجامە لەکاتێکدایە؛ ژمارەیەکی زۆر زانای ناودارترین زانکۆکانی جیهان، رۆژی چوارشەممە واژۆیان لەسەر داواکارییەک کرد بۆ کۆتاییهێنان بە قەدەغەی هاتووچۆی گەنجان و کەسانی تەندروست.

لێکۆڵینەوەکە دەڵێ، هیچ ستراتیژییەک نییە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەوانەی رۆژانە بە کۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن بۆ کەمتر لە دوو هەزار کەس لە رۆژێکدا، سەرکوتکردنی ڤایرۆسەکەش تەنیا دەبێتە هۆی ئەوەی کاتێک دەردەکەوێتەوە، بەهێزتر بێت.

بەرگریی گشتی، کار لەسەر ئەوە دەکات کەسێک تووشی ڤایرۆسەکە ببێت، بەڵام سیستەمی بەرگریی ئەو کەسە لەدژی بووەستێتەوە و بۆ داهاتووش ڤایرۆسەکە نەتوانێت بەسەریدا زاڵبێت، بەڵام مەترسیی ئەوە هەیە جەستە هەرگیز بەرگرییەکی وا پەیدا نەکات و نەخۆشەکە گیانلەدەستبدات.

لەکاتێکدا بەریتانیا بە گەورەترین پاڵپشتیکاری ئەو سیاسەتەی بەرگریی کۆمەڵە دادەنرێت، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) لەدژی وەستاوەتەوە و دەڵی مەترسی لەسەر بەشێکی کۆمەڵگە دروستدەکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif