زانیاری لەسەر پاشای هونەری سوننەتی ئێران، شەجەریان

ليست هناك تعليقات


 
محەممەد رەزا شەجەریان، هونەرمەندی گەورە و ناوداری ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەم لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

هومایوونی کوڕی شەجەریان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی "خاکی پێی خەڵکی ئێران بەرەو مەنزڵی مەعشوقەکەی فڕی".

شەجەریان لە 23ی ئەیلوولی 1940 لە مەشهەد لەدایکبووە. چەند رۆژێک بوو باری تەندروستیی تێکچووبوو؛ پێشتر خۆی رایگەیاندبوو کە تووشی شێرپەنجە بووە.

شەجەریان بە مامۆستای هونەری سوننەتیی ئێران ناسرابوو، وەکو گەوهەرێک لەلایەن میوزیکژەن و عاشقانی میوزیکەوە تەماشا دەکرا.

سەرەتا لە تەمەنی پێنج ساڵیدا بە قورئان خوێندن دەستیپێکردووە و لەلایەن باوکییەوە سەرپەرشتی کراوە، لە تەمەنی 12 ساڵیدا چووەتە نێو هونەری سوننەتیی ئێران. چەندین خەڵاتی هونەریی جیهانیی بەدەستهێناوە، لەنێویاندا 48ـەمین خەڵاتی ساڵانەی ئەڵمانیا بۆ میوزیک، مەدالیای مۆزارت و مەدالیای پیکاسۆی زێڕین کە یونسکۆ دەیانبەخشێت.

دوو جار ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە، یەکەمجار لە ساڵی 1962 لەگەڵ فەرخوندە گوڵ ئەفشان کە لە ساڵی 1993 لەیەکدی جیابوونەتەوە؛ جاری دووەمیش لەگەڵ کەتایوون خەنساری لە ساڵی 1995 ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە. خاوەنی پێنج منداڵە بەناوەکانی ئەفسانە، موژگان، فەرزانە، هومایوون و رایان، چوار منداڵی یەکەم لە هاوژینی یەکەمیەتی و پێنجەمیشیان لە هاوژینی دووەمیەتی.

خاوەنی چەندین ئەلبوومە؛ پێشتر چەندجارێک هەواڵی کۆچی دوایی بڵاوکراوەتەوە و دواتر رەتکراوەتەوە. شەجەریان لە ساڵی 2010 لە هەڤپەیڤینێکدا گوتی "کاتێک مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران خەڵکانی ناڕازی بە زبڵ و خۆڵ لەقەڵەمدا، رامگەیاند کە من دەنگی ئەو زبڵ و خۆڵەم"، ئەمەش دوای ئەوەی لەکاتی خۆپێشاندانەکان گۆرانییەکی گوتبوو بەناوی "چەکەکەت دابنێ".

شەجەریان لە ساڵی 2009 لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ئێران لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی تاران بۆ ماوەی دوو کاژێر و نیو لە لایەن بەرپرسانی ئەمنییەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif