سالار محمود: لە هەڵبژاردنی داهاتودا كورد ژمارەی كورسیەكانی كەم دەكات

ليست هناك تعليقات


 
چاودێرێكی سیاسی كورد، پێی وایە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا كورد ڕێژەی كورسیەكانی كەم دەكات و ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان شوێنی كەمكردنی كورسیەكانی كوردن

سالار محمود، چاودێری سیاسی ڕایگەیاند: لەهەڵبژاردنی داهاتووی عیراق کورسیەکانی کەم دەکات، چونكە لە بنەمادا لەبەر ئەوەی سەرژمێری دانیشتوان نەکراوە دانانی کورسی پارێزگاکانی هەرێم دادپەروەر نیە. پشت بەستن بە فۆرمی خۆراک وەک جێگرەوەی سەرژمێری لەسەرەتاوە هەڵە بوە.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق: سالار محمود ڕایگەیاند: بەپێی ئەو سیستەمەی دانراوە لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخەکە کورد لەهەڵبژاردنی داهاتووی عیراق کورسیەکانی کەم دەکات. لە بنەمادا لەبەر ئەوەی سەرژمێری دانیشتوان نەکراوە دانانی کورسی پارێزگاکانی هەرێم دادپەروەر نیە. پشت بەستن بە فۆرمی خۆراک وەک جێگرەوەی سەرژمێری لەسەرەتاوە هەڵە بوە.

خاڵی نوێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق فرە بازنەیی و نوێنەرایەتی تاکەکەسیە.

لەیاسا نوێکەدا بەناڕاستەوخۆ ئاماژە بە تۆماری ئەلکترۆنی کراوە، بەڵام ئاکام فۆرمی خۆراک دەبێتە بنەما نەک بایۆمەتری، ئەمەش بواری گەورەتر بۆ ناڕوونی هێشتۆتەوە. هێشتا ۱٠٠٪ دەنگدەرانی عیراق کارتی بایۆمەتریان نیە.


سەبارەت بە هۆكاری كەمكردنی كورسیەكانی كورد، سالار محمود وتی: کەمبوونی کورسیەکانی کورد بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەندی بە پاشەکشەی کوردەوە هەیە لە ناوچە دابڕاوەکان. یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ۲٠۱۹/۱۲/۲۹ دەنگی لەسەر دراوە، لەپەنجا مادە پێکهاتوە، هێشتا نا روون و گرفتدارە. بۆیە پێویستی بە پاشکۆی رونکاریی و تەواوکاریە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif