فەرەنسا هۆشداریی دەداتە تورکیا

ليست هناك تعليقات



فەرەنسا و ئەڵمانیا، تورکیا بە هێرشکردنە سەر یەکێتی ئەوروپا تۆمەتبار دەکات.

یەکێتی ئەوروپا لە دووی ئەم مانگە دیدارێکی ئەنجامدا و ئامانج لە دیدارە وەستانی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بوو لە دەریای ناوەڕاست کە بووەتە هۆی نیگەرانکردنی یۆنان و قوبرس، بەڵام تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی دەستپێکردووە.

لە ئێستادا یەکێتی ئەوروپا باس لە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکات، ئەمەش بەهای لیرەی تورکیا دابەزاندووە.

ژان لو دریان ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا بیر لە گۆڕینی هاوسەنگی هێزدەکاتەوە ئەگەر تورکیا دانووستان رەتبکاتەوە.

راشیگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوو یەکێتی ئەوروپا رێکاری نوێ بەرامبەر بە تورکیا دەگرێتەبەر.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تورکیا بەهۆی جەنگی کاراباخ فشاری نێودەوڵەتی زۆری لەسەرەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق