بە لێبووردنی گشتیی 631 چەکداری پێشووی داعش ئازاد دەکات

ليست هناك تعليقات


لە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، بەهۆی بڕیارێکی لێخۆشبوونەوە، سەدان چەکداری پێشووی داعش لە زیندان ئازادکران.هاوسەرۆکی دەستەی رێڤەبەریی جزیرێ دەڵێت، دەرفەتیان پێدەدەن بگەڕێنەوە نێو کۆمەڵگە.

ئامینە عومەر، سەرۆکی ئەنجوومەنی دیموکراتی سووریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا بە رۆژنامەڤانانی گوت، ئەو چەکدارانەی کە ئازادکراون "دەستیان سوور نییە بە خوێنی کەس" و پەشیمان بوونەتەوە لە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی داعش.

بە گوتەی ئامینە عومەر، دەتوانرێت ئەو چەکدارانە چاکسازییان لەگەڵدا بکرێت. دەشڵێت، ژمارەی ئەو زیندانییانە 631 کەس بوون، 253 کەسی دیکەیش لەو چەکدارانە سزاکەیان بۆ نیوە کەمکراوەتەوە. ئەوانەی ئازادیش کراون، بەلانیکەم نیوەی ماوەی سزای زیندانییەکەیان تەواو کردووە.

تەلعەت یوونس، هاوسەرۆکی دەستەی رێڤەبەریی جزیرێ رایگەیاند، ئەوانەی تاوانی گەورەیان نەکردووە دەرفەتیان پێدەدەین بۆ ئەوەی بچنەوە نێو کۆمەڵگە و خوازیاریی ئەوەیەن دەرفەتێکیان پێبدەین بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ژیان.

بڕیاری لێبوردنی گشتیی ئەمیر و سەرکردەکانی داعش ناگرێتەوە و ئەوان بەشێوەیەکی تایبەت و لەژێر چاودێریی نێودەوڵەتیی دادگایی دەکرێن.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif