وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند پلانیان بۆ کڕین و فرۆشتنی چەک هەیە، زۆر وڵاتیش سەردانیان کردوون بۆ کڕینی چەک، ئێستا خەریکی دانوستاندنن لەگەڵیان.
بەپێی رێککەوتننامەی ئەتۆمیی، رۆژی یەکشەممە 18ی ئۆکتۆبەر، گەمارۆی چەکی سەر ئێران هەڵگیراوە، بەرپرسانی ئێرانیش دەڵێن لەوە بەدواوە ئازادن چەک بفرۆشن و بکڕن، بەڵام ئەمریکا هۆشداریداوە هەر وڵاتێک بازرگانیی چەک لەگەڵ ئێراندا بکات، سزای دەدات.
ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ئێران دەڵێت: "لەو کاتەوە ئەمریکا هەوڵیداوە گەمارۆی چەکی سەر ئێران درێژ بکاتەوە، زۆر وڵات تێگەیشتن کە ئەم وڵاتە توانای زۆری لە بواری چەکدا هەیە، بۆیە سەردانی ئێمەیان کردووە". گوتیشی: "بوار بۆ فرۆشتنی چەک و کڕینی پێداویستییەکانی چەک هەیە، هەڵبەت دەمانەوێ زیاتر چەک بفرۆشین".
بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، بە تایبەتی لەسەر بانکەکانی ئەو وڵاتە، شارەزایان بەدووری دەزانن وڵاتان ئامادەبن چەک لە ئێران بکڕن یان پێی بفرۆشن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی 2010 لە چوارچێوەی بڕیارنامەی 1929 دا فرۆشی 8 جۆرە چەکی بە ئێران قەدەخە کرد، لەوانە تانک، فڕۆکەی شەڕکەر، هەلیکۆپتەری هێرشبەر، کەشتی سەربازی، سیستەمی موشەکی و کەلوپەلی موشەک.
ساڵی 2015 لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدا ئەم گەمارۆیانە 5 ساڵ درێژکرانەوە، بەپێی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایش رۆژی یەکشەممە ئەو گەماڕۆیە کۆتایی هات.
وەزیری بەرگریی ئێران دەڵێت: "90٪ی پێداویستییەکانمان لە بواری چەکدا بەرهەمی خۆمانە".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق