پرساندنی حکومەت كۆتاییهات و دانیشتنی متمانه‌لێسه‌ندنه‌وه‌ی ناکرێت

ليست هناك تعليقات



پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنەکەیدا لەبارەی وەڵامەکانی حکومەت و پرۆسەی پرساندن و لێسەندنەوەی متمانەیەوە بە دەنگی 81 پەرلەمانتار وەڵامەکانی حکومەتی پەسندکردن و دانیشتنی متمانەلێسەندنەوەی ناکرێت.

کاژێر 02:00ی دواینیوەڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 2020/10/27 پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره‌ 9ى ئاسایی خولی پاییزەی‌ له‌ ساڵی دووه‌مى خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی بەڕێوەبرد. 

لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری دارایی و ئابووری، به‌پێی بڕیاری مادده‌كانی "70، 71، 73" له په‌یڕه‌وى ناوخۆ، پرساندنی هه‌ریه‌كە له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیرى دارایی کرا.

پرساندنەکە لەبارەی ‌بڕیارى بڕینی 21% و 18% له ‌مووچه‌ی مووچه‌خۆرانى هه‌رێمی کوردستانەوە بوو كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه‌ پاڵپشت به‌ مادده‌كانی "68 و 69"ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان پێشكه‌شكرابوون و داواى دانیشتنێكی تایبه‌تیان كردبوو.

لە دانیشتنەکەدا ‌سه‌رۆك فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان راى خۆیان لەسەر ‌پرۆسه‌ی پرساندنه‌كه‌ خسته‌ڕوو و ره‌زامه‌ندبوونی خۆیان بۆ وه‌ڵامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كه‌ له ‌دانیشتنی رۆژی 2020/10/05 و دانیشتنی ئه‌مڕۆدا خرانه‌ڕوو ده‌ربڕی، جگه‌ له ‌فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نه‌بێت.

هەر لە دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر کۆتاییهێنان بە پرساندنەکە درا و به ‌ده‌نگی 81 په‌رله‌مانتار پرۆسه‌ی پرساندن كۆتاییهات و دانیشتنی متمانه‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ ناکرێت.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق