مافەکانی دەنگدەر لە ئەمریکا

ليست هناك تعليقات



کاربەدەستانی باڵای هەڵبژاردن لە ئەمریکا ژمارەیەک رێوشوێنیان دیاریکردووە، تا مافی دەنگدەر بزانرێت و دەنگدەر روبەڕوی هیچ ستەمێک نەبێتەوە.

بەو پێیەی لە ئەمریکادا یاساکانی هەڵبژاردن لە ویلایەتێکەوە بۆ ویلایەتێکی دیکە جیاوازە، هەر بۆیە پێویستە دەنگدەرانی ئەمریکا دڵنیابن لەوەی زانیاری تەواویان لەسەر یاساکانی هەڵبژاردن لە ویلایەتەکەیاندا هەیە.

ئەگەر بنکەکانی دەنگدان داخران و هێشتاش دەنگدەران لە ریزدابوون، پێویستە دەنگدەر لە ریزەکەی خۆیدا بمێنێتەوە، چونکە کاربەدەستانی هەڵبژاردن ناتوانن کۆتایی بە دەنگدان بێنن، (واتە تا خەڵک لە ریزدا بێت بۆ دەنگدان ئەوا دەنگدان لە بنکەکاندا هەر بەردەوامدەبێت)، هاوکات ئەگەر ئامێرەکانی دەنگدان کارنەکەن، ئەوا دەنگدەر دەتوانێت داوای کارتی دەنگدان بکات.

ئەگەر دەنگدەر ناسنامەی پێنەبوو (پێویستە ناسنامەیەکت پێبێت) ئەوا دەنگدەر مافی هەیە داوا بکات دەستنوسێک پڕبکاتەوە و سوێندی لەسەر بخوات ئەم کەسە خۆیەتی و واژۆی بکات، دواتر دەتوانێت بە شێوەی کاتی دەنگ بدات (ئەم مافەیان دەکەوێتە سەر یاسایی ویلایەتەکە.)

ئەگەر بەشێوەی کاتی دەنگ درا، ئەوا پێویستە لە ماوەی چەند رۆژی دوای هەڵبژاردن، دەنگدەر سەردانی ئۆفیسێکی هەڵبژاردن بکات و ناسنامەکەی نیشانبدات تا دەنگەکەی هەژمار بکرێت.

تۆقاندن، هەڕەشەکردن، ناچارکردن، دەستێوەردان لە مافی کەسێکی تردا بۆ هەڵبژاردن، بە تاوانی فێدراڵی دادەنرێت، هاوکات ئەگەر دەنگدەرێک دووچاری ترساندن هاتبووەوە، ئەوا دەتوانێت سکاڵایەکی نوسراو، بداتە دەست ئەو کارمەندەی بنکەکەی هەڵبژاردن کە پێداچوونەوەی بە بەڵگەنامەکانی مافی دەنگدانی ئەو کەسەدا کردبووەوە.

دەنگدەر دەتوانێت هەموو کارێکی ناجۆر بە راپۆرتێک بداتە کاربەدەستانی هەڵبژاردن کە نوسینگەکانیان لە رۆژی هەڵبژاردنیشدا کراوەن و دەنگدەر مافی هەیە بەدواداچوونی یاسایی بکات لەسەر هەر پێشێلکارییەک بەرامبەری بکرێت لەکاتی دەنگدانەکەیدا

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif