کازمی: هەندێک گرووپی چەتە دەیانەوێت خۆپێشاندەران لە رێڕەوی ئاشتییانە لابدەن

ليست هناك تعليقات



سەرۆکوەزیرانی عێراق ستایشی خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دەکات و دەڵێت هەندێک گرووپی چەتە دەیانەوێت خۆپێشاندەران لە رێڕەوی ئاشتییانە لابدەن.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەکەی، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 2020/10/27ـی ئەنجوومەنی وەزیراندا رایگەیاند، گەشتەکەیان بۆ ئەوروپا ئەنجامی باشی هەبووە و بووەتە هۆی روونکردنەوەی وێنەی هەڵبەزین و دابەزینی عێراق.

سەرۆکوەزیرانی عێراق هەر لەبارەی گەشتەکەی ئەوروپایەوە ئاماژەی بەوە داوە، لە بواری گواستنەوە، کشتوکاڵ، خوێندن و رۆشنبیریدا یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ ئەو وڵاتانە واژۆکردووە. 

کازمی ئاماژەی بەوە کردووە، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا پێشوازیان کردووە لە جێبەجێکردنی چاکسازیی ئابووری و کارگێڕی و پەڕەی سپی و بە هاندەر وەسفیان کردووە. هەروەها ئەو وڵاتانە ئاسوودەن لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن و پشتیوانیی خۆیان بۆ رێکارەکان دەربڕیوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، ستایشی رێکخراوەیی گەورەی خۆپێشاندەران و ئارامی و پیشەیی هێزە ئەمنییەکانی کرد و گوتیشی، "هەندێک گرووپی پەرش و بڵاو و چەتە هەن کە دەیانەوێت خۆپێشاندانەکان لە رێڕەوی ئاشتییانە لابدەن و خۆپێشاندەرانیش ئەمەیان رەتکردووەتەوە."




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif