بەهجەت ئەحمد
-
لە یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان ژمارە ٢٢ ی سالی ٢٠٠٧ لە مادەی ١١ ئاماژە دراوە بە پێکهێنانی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی لە هەرێم هاوشێوەی کۆمپانیا نیشتمانییەکانی بواری نەوت لە ووڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت، بەڵام لە عێراق کۆمپانیای نیشتمانی IPC لە ساڵی ١٩٦١ پێکهێنرا بەپێی یاسای ژمارە ٨٠ دوای خۆماڵی کردن نەوت، مافی گەڕان و پشکنینی هەبوو بۆ نەوت و غاز لەسەرجەم خاکی عێراق و بەحری ئقلیمی لە کەنداو، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٧ بە بڕیارێکی ئەوکاتەی حکومەتی عێراق ئەو کۆمپانیایە هەڵوەشێنرایەوە هەموو دەسەڵاتەکانی درا بە وەزارەتی نەوتی عێراق، لەبری ئەوانە چەند کۆمپانیایەکی تر پێک هێنرا کە سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق بوون بۆ ئیدارەدانی کەرتی نەوت.
ئەم کۆمپانیایە بەپێی یاسای نەوت و غازی هەرێم مافی هەیە مۆڵەتی گەڕان بە دوای نەوت وەربگرێت و داخل بێت لە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکان، هەروەها مافی ڕکابەرێتی هەیە لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکان بۆ بەدەست هێنانی مۆڵەتی گەڕان و پشکنین بە دوای نەوت کە سوودەکەی بۆ داهاتی گشتی و خەڵکی کوردستان دەبێت.
بەڵام حزبە دەسەڵات دارەکان لەبری پێکهێنانی ئەم کۆمپانیایە بۆ حکومەت، هەستاون بە دامەزراندنی چەند کۆمپانیایەکی لۆکالی تایبەت بۆ گەڕان و پشکنین بە دوای نەوت لە هەرێم کە سوودەکەی بۆ حزب و لەناو حیزب بۆ چەند کەسێکی دیاری کراو بێت، هەرێم قەت نەتوانی دەستبەرداری کۆمپانیا بیانیەکان بێت، پیشەسازی نەوتی لە هەرێم لە قۆناغێکی چەق بەستووی بمێنێتەوە و نەتوانرێت کادری نەوتی کوردی ئامادەبکرێت بۆ قۆناغی دوای کۆتای هاتنی گرێبەستی کۆمپانیا بیانیەکان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق