تریفه جه‌لال
-
کارەساتی گرێى خۆ به‌پاڵه‌وان كردن له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى.
ـ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له لێوارێكى مه‌ترسیداردایه، كه تیایدا نزیكه هه‌موو به‌ها باڵاكان و پیرۆزییه‌كان و جوانییه‌كان بكه‌ونه خواره‌وه، چونكه به‌هۆى "گرێى خۆ به‌پاڵه‌وان كردنه‌وه" له سۆشیاڵ میدیا، رۆژانه شتانى نامۆ و سه‌یرو سه‌مه‌ره له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا روو ده‌ده‌ن.
ـ گرێى خۆ به‌پاڵه‌وان كردن ئه‌وه‌یه: كه گه‌نجێك (كوڕ یا كچ) بیه‌وێت له‌رێگه‌ى مۆبایله سمارته‌كه‌ى ده‌ستییه‌وه، هه‌رچییه‌كى كردووه بیكات ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناو ده‌ربكات یاخود ببێت به پاڵه‌وان، و موشته‌رى و لایک و کۆمێنت بۆ خۆى زیاد بكات.
ـ ئیدى له‌م پێناوه‌شدا، هه‌موو شتێك ده‌كات و هه‌موو شتێك ده‌ڵێت به‌بێ ره‌چاوكردنى عورف و عاداتى كۆمه‌ڵگاكه‌ى ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گرێیه‌ى له‌ناخیدایه بیكاته‌وه و خۆى بكات به ئایكۆن، ئیدى له‌هه‌ر بوارێك بێت، كه هه‌ندێ كات به‌سازشكردن له سیفه‌ته‌كانى كه‌سایه‌تیش كۆتایی دێت.
ـ هه‌ر له‌و رۆژه‌ى ده‌ستمان گه‌شت به‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئیدى جۆرێك له منافسه‌ى نا ته‌ندروست له‌نێوان چینێك له تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا دروست بوو كه تیایدا ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وه بوو چۆن له‌دژى یه‌ك و له‌رقى یه‌ك و له‌سه‌ر حسابى یه‌كدى ببن به پاڵه‌وان.
ـ هه‌ستى حه‌زكردن به ناوده‌ركرن و بوون به ره‌قه‌م، كارێكى یاساغ نییه، به‌ڵام گرتنه‌به‌رى رێگه‌كانى یاساغى ده‌كه‌ن، چونكه كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌ساسى پێ نان به پیرۆزییه‌كاندا ببێت به پاڵه‌وان ئه‌وه ده‌ره‌نجامێكى نامۆشى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ـ حه‌ز ده‌كه‌یت ببیت به فاشیۆن یاخود هونه‌رمه‌ند یاخود كه‌سێكى كۆمیدى یان هه‌ر بابه‌تێكى دیكه، ئه‌وا ئوسلوب و رێگه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه و نابێ به‌م بیانووەوه هه‌ندێ رێگا بگیرێته به‌ر كه ته‌نها زیانى بۆ خودى كه‌سه‌كه و خێزانه‌كانیان هه‌یه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق