چای سەوز و قاوە مەترسیی مردن بە شەکرە کەمدەکەنەوە

ليست هناك تعليقات



توێژەرانی زانکۆی کیۆشۆ رایدەگەیێنن بۆیان دەرکەوتووە قاوە و چای سەوز مەترسیی مردن لەنێو تووشبووانی شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکاتەوە. 

بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەکەی زانکۆی کیۆشۆ لە ژاپۆن کە تێیدا توێژەران بەدواداچوونیان بۆ تووشبووانی شەکرەی جۆری دووەم کردووە، ئەو تووشبووانەی شەکرە کە رۆژانە دوو فنجان قاوە یان ٤ فنجان چای سەوزیان خواردووەتەوە مەترسیی مردنیان 6٪ کەمتربووەتەوە. 

پزیشكە توێژەرەکان دەڵێن ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە خواردنەوەی چای سەوز جگە لەوەی مەترسیی مردن کەمدەکاتەوە، هاوکات دەرهاوێشتەکانی نەخۆشییەکەش کەمدەکاتەوە، دەریشکەوتووە ئەو کەسانەی شەکرەیان نییە و چای سەوز و قاوە زیاتر دەخۆنەوە، مەترسیی تووشبوونیان کەمترە. 

لە جیهاندا زیاتر لە 422 ملیۆن تووشبووی شەکرە هەن، ئەو تووشبووانەی شەکرەیان کۆنتڕۆڵنەکراوە تووشی پاشهاتەکانی وەک بڕینەوەی پێیەکان، سستبوونی گورچیلەکان و لاوازبوونی بینایی دەبنەوە. 




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif